هەنیە لەدژکردەوە بەرامبەر بە تیرۆری عاروری: دوژمنی زایونیستی توانای شکاندنی بڕیاری خۆڕاگری نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424219-هەنیە_لەدژکردەوە_بەرامبەر_بە_تیرۆری_عاروری_دوژمنی_زایونیستی_توانای_شکاندنی_بڕیاری_خۆڕاگری_نیە
ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس شەوی ڕابردوو کردەوەی بێزراوی ڕژیمی زایونیستی بەئاراستەی تیرۆر شێخ سالح عاروری جێگری سەرۆکی ئەو بزوتنەوەی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند کە دوژمنی زایونیستی ناتوانی بڕیاری گەلی فەلسەتین و خۆڕاگری تێک بشکێنێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2024 11:30 Asia/Tehran

ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس شەوی ڕابردوو کردەوەی بێزراوی ڕژیمی زایونیستی بەئاراستەی تیرۆر شێخ سالح عاروری جێگری سەرۆکی ئەو بزوتنەوەی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند کە دوژمنی زایونیستی ناتوانی بڕیاری گەلی فەلسەتین و خۆڕاگری تێک بشکێنێ.

ئیسماعیل هەنیە شەهیدکرانی فەرماندەری جیهادگەر، شەهید ساڵع عاروری و سەمیر فەندی و عیزام ئەقرەعی فەرماندەرانی قیسامی سەرەخۆشی کرد لە گەلی فەلەستین و ئومەتی ئیسلامی و عەرەبی و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان و وتی: هەڵمەتی تیرۆری شەهید ساڵح عاروری دڕندەکاری ڕژیمی داگیرکەر بەدژی گەلی فەلەستین لەهەموو شوێنێک دەسەلمێنێ و و ئەو کردەوە کردەوەیەکی بەتەواوی تیرۆریستی و پێشێلی سەروەری خاکی لوبنانە.

ناوبراو وتی کە خوێنی شەهید عاروری و براکانی لەگەڵ خوێنی گەلی فەلەستین لە شەڕی قورس و مزگەوتی ئەقسا تێکەڵ بوە.

مەکتەبی سیاسی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ساڵیح عاروری جێگری سەرۆکی حەماس و سەمیر فەندی و عیزام ئەقرەعی فەرماندەرانی قیسام و و مەحمود زەکی شاهین و محمد ریس و محمد بەشاشەو ئەحمەد حەموود ئەندامانی دیکەی حەماس لەئاکامی پەلاری تیرۆریستی ڕژیمی زایونیستی دا لە زاحیەی باشوری بەیرووت شەهید کراون.