نیسان 02, 2024 12:00 Asia/Tehran

بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ دووشەم بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕێزی گرت لە هەڵمەتە دژی زایۆنیستیەکەی بەندەری ئەسدوودی ڕۆژئاوای خاکی داگیرکراوو ئەو هێرشەی بە نیشاندەری بیروبڕوای گەلی فەلەستین بە بژارەی خٶراگری لێکدایەوە.

بزاڤی حەماس لە ڕاگەیاندراوەکەی دا پیرۆزبایی کرد بەبۆنەی ئەو هەڵمەتە دژی زایۆنیستیەی ڕۆژهەڵاتی بەندەری زایۆنیست نشینی ئەسدودی و بە هێرشێکی پاڵەوانانەی پێناسە کرد.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە ئێمە ئەو هەڵمەتە بە وڵامێکی سروشتی بە دڕندەکاریەکانی دوژمنی زایۆنیست بەدژی گەلی فەلەستین دەزانین و ئەوە نیشاندەری بیروبڕوای گەلی فەلەستین بە بژارەی خٶراگریە بەئامانجی ڕزگاربونی لەچنگ داگیرکەران و وەدی هێنانی ئازادی و سەربەخۆیی و دوژمنی سەرەڕۆش دەبێ لەوە تێ بگا کە سەرجەم دڕندەکاریەکانی داگیرکەرانو قەڵاچۆکردنەکەیان نابێتە هۆی دەستبەرداربوون لە تێکۆشانیان بۆ وەدەست هێنانی ئازادی و وەدەست هێنانەوەی خاکەکەیان.

ڕۆژنامەی زایۆنیستی یەدیعووت ئاحارانووت شەوی رابردوو ڕایگەیاند کە سێ زایۆنیست لەئاکامی هەڵمەتێکی دژە زایۆنیستی بە چەکی سارد لە ناوچەی گان یفنی ڕۆژئاوای ئەسدود بریندار کراون و ڕاگوێزراونە نەخۆشخانە.

سەرپەیڤ