چونەسەری ڕێژەی شەهیدەکانی غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427686-چونەسەری_ڕێژەی_شەهیدەکانی_غەزە
وەزارەتی تەندروستی غەزە لە نوێترین ئاماری دا ڕایگەیاند کە شەهیدانی ئەو کەرتە لە ئاکامی پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی گەیشتە سی و پێنج هەزارو هەشت سەدو پەنجاو حەوت کەس و هەشتا هەزارو دوو سەدو نەوەدو سێ کەسیش بریندار کراون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 25, 2024 09:32 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی غەزە لە نوێترین ئاماری دا ڕایگەیاند کە شەهیدانی ئەو کەرتە لە ئاکامی پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی گەیشتە سی و پێنج هەزارو هەشت سەدو پەنجاو حەوت کەس و هەشتا هەزارو دوو سەدو نەوەدو سێ کەسیش بریندار کراون.

فرۆکەکانی ڕژیمی زایۆنیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە دووسەدو سی و دوو هەمین ڕۆژی پەلاماری دڕندەکارانەی بەردەوامی زایۆنیستەکان بۆسەر کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا چەند دەڤەرێکی شاری ڕەفەح"یان بۆردومان کردن.

هاوکات لەئاکامی بۆردومانەکان دا ماڵ و خێزانی جودە لە باکوری کەمپی نوسەیرات چوار فەلەستینی شەهید بوون و چەند کەسی دیکەش بریندار کران.

وەزارەتی تەندروستی غەزەش ڕایگەیاند کە داگیرکەران لەماوەی ٢٤ڤ کاتژومێری ڕابردوو شەش قەڵاچۆو کاولکاریان بەڕێوە بردوە کە لە ئاکامی دا پەنجاو حەوت کەس شەهیدو نەوەدو سێ کەسیش بریندار کراون.

ئەو وەزارەتخانە دەڵی کە بەشێک لە قوربانیەکان هێشتا هەرلە ژێر دارو پەردوو دان و دەستی فریاگوزارەکانیان پێ ناگا.

وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکووو ئێستا سی و پێنج هەزراو هەشت سەدو پەنجاو حەوت کەس شەهیدو هەشتا هەزارو دوو سەدو نەوەدو سێ کەسیش بریندار کراون.