ژومارەی شەهیدانی ستافی پزیشکی ودەرمان لە غەزە گەیشتە ٥٠٠ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427845-ژومارەی_شەهیدانی_ستافی_پزیشکی_ودەرمان_لە_غەزە_گەیشتە_٥٠٠_کەس
کارگێڕی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین لەو کەرتە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنیست فەرمانبەرانی پزیشکی و ئۆتۆمبێلە فریاگوزارەکان بەشیوەیەکی ڕاستەوخۆ دەکاتە ئامانج ڕاشیگەیاند کە ژومارەی شەهیدانی ستافی پزیشکی و دەرمان لەو کەرتەو لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە گەیشتۆتە پێنسەد کەس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 30, 2024 09:06 Asia/Tehran

کارگێڕی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین لەو کەرتە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنیست فەرمانبەرانی پزیشکی و ئۆتۆمبێلە فریاگوزارەکان بەشیوەیەکی ڕاستەوخۆ دەکاتە ئامانج ڕاشیگەیاند کە ژومارەی شەهیدانی ستافی پزیشکی و دەرمان لەو کەرتەو لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە گەیشتۆتە پێنسەد کەس.

بەشار مورادی کارگێری بەڕێوە بەری ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین لە کەرتی غەزە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنیست فەرمانبەرانی پزیشکی و ئۆتۆمبێلە فریاگوزارەکان بەشیوەیەکی ڕاستەوخۆ دەکاتە ئامانج ڕاشیگەیاند کە ژومارەی شەهیدانی بواری پزیشکی و دەرمان لەو کەرتەو لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە گەیشتۆتە پێنسەد کەس.

هاوکات ئەشرەف قەدرەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەزەش ڕایگەیاند کە ئەو ڕژیمە بەئانقەست سیستمی پزیشکی شاری رەفەح و باکوری غەزە لەنێو دەباو سیستمی دەرمانیش توانای چارەسەری قوربانیانی ئەو هەموو قەڵاچۆیەی نیە.

ناوبراو وتی: ڕژیمی داگیرکەر خەڵکی جیهان هەڵدەخەڵەتێنێ کە گۆیا دەڤەری مواسی دڵنیایەو کەچی دڕندەکاری سامناکیش هەر لەوێ دەکا.

قەدەرە خوازیاری گەیاندنی نەخۆسخانەی مەیدانی و ئیکیپی پزیشکی نائاسایی بوو بۆ ڕەفەح و غەزەو وتی کە دەبێ بازگەیەکی بێ دڵنیا دەستەبەر بکرێ بۆ گەیاندنی بەخێرایی سومتەمەنی و کەلوپەل و ئامێری پزیشکی و هاوکات وتیشی کە با هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەو ڕژیمە لە ناوەندگەلی دەرمانی و فەرمانبەرەکانی ڕابگیرێ.