زیانی قورسی زایۆنییەکان لە هەڵمەتی گوردانەکانی قەسامدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428018-زیانی_قورسی_زایۆنییەکان_لە_هەڵمەتی_گوردانەکانی_قەسامدا
گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە ١٥ سەرباز و چەن تانکێکی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەی پێکاوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2024 07:45 Asia/Tehran

گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە ١٥ سەرباز و چەن تانکێکی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەی پێکاوە.

گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: خەباتکارانی ئێمە پاش گەڕانەوە لە بەرەکانی شەڕ لە نزیکی کۆلیژێکدا لە باشووری گەڕەکی "سەبرە"ی شاری غەززە ، هێزێکی پیادەی ڕژێمی زایۆنییان خستە بۆسەوە کە لە ١٥ ئەفسەر و سەرباز پێکهاتبوو و پاش چوونە نێو ماڵێک خستنیانە بەر دەسڕێژیی گوللەهاوەنی «TBG» و ئەندامانی ئەم تیمە هەموو کوژران و یان بریندار بوون،  کاتێکیش هێزی یەدەگی دوژمن خۆی گەیاند خەباتکارانی ئیمە بە ڕۆکێتی یاسینی ١٠٥ تانکێکی "مێرکاوا"یان پێکا و تیایان برد.

قەسام لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند شۆڤەڵێکی سەربازی و دوو تانکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنی بە ڕۆکێتی یاسینی ١٠٥ لە ئۆردوگای "یەبنا" لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە پێکاوە، هەر لەم ئاراستەیەدا ، سوپای ڕژێمی زایۆنیش دانی نا بەوەیدا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە کەرتی غەززە ١٧ سەرباز و ئەفسەری بریندار بوونە. سوپای ڕژێمی زایۆنی رایگەیاندووە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئیستا سێ هەزار و ٧٢٠  ئەفسەر و سەربازی بریندار بوونە.