بڵاوکرانەوەی دوایین پەیامی فەرماندەرێتیی گوردانەکانی قەسام ڕوو لە دانوستانکاران لە دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428040-بڵاوکرانەوەی_دوایین_پەیامی_فەرماندەرێتیی_گوردانەکانی_قەسام_ڕوو_لە_دانوستانکاران_لە_دەرەوە
ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان پەیامی فەرماندەرێتیی گوردانەکانی قسام ڕوو لە دانوستانکاران لە دەرەوەی بڵاو کردەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2024 04:41 Asia/Tehran

ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان پەیامی فەرماندەرێتیی گوردانەکانی قسام ڕوو لە دانوستانکاران لە دەرەوەی بڵاو کردەوە.

ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ئەمڕۆ(چوارشەممە) بە گێڕانەوە لە فەرماندەرێتی باڵای فەلەستینی سەبارەت بە ئاگربڕی پێشنیاری نووسی: حەماس قەتەر و میسری ئاگادار کردۆتەوە کە هەموو ئەو بیرۆکە و ئایدیا و هەڵویستانەی باس دەکرێن دەبێ بخرێنە چوارچێوی دەقێکی نووسراوە و میکانیزمگەلێکش بۆ جێبەجێ کردنی هاسانیان لە ئارادا بێ. ئەمریکا، مسر و قەتەر دەبێ بەڵگەگەلێکی واژۆکراو لە کابینەی دوژمنەوە بە ڕەزامەندیی ئاشکرای نەتانیاهوو بێنن و ئەمریکایش بەش بەحاڵی خۆی میکانیزمگەلێک بۆ دەستەبەرکردنی پێبەندیی دوژمن بە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک شی بکاتەوە. نابێ بە هیچ لەونێ ڕێگا بدەینە ڕێگاچارەیەک کە پلان و پرۆسەیەکی ڕوون و ئاشکرای نەبێ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.

دوایین پەیامی فەرماندەرێتیی قەسام بۆ دانوستانکاران لە دەرەوە، پێداگریی  لە سەر خۆڕاگری و بەرخۆدانیانە و ڕایانگەیاندووە کە نابێ تەنانەت فریوی ناوبژیوانانیش بخۆن. دوژمن لە ڕەفەحدا هیچ دەسکەوتی نەبووە و تووشی شکست بووە. لە خان یونس و پێشتریش لە ناوەڕاست و باکووری غەززە هەر ئەم دۆخەی هەبا. خۆڕاگری توانای ئەوەی کە  بەردەوام بێ لە سەر خۆڕاگری و شکست پێهێنانی دوژمن و ئیدارەکردنی شەڕ و هەروەها بەو خافڵگیرکردنانەی کە هەیەتی زەبری قورس و گورچکبڕ لە دوژمن بدات کە قەرەبوو نەکرێتەوە بۆی.