گرووپە فەلەستینییەکان: ئەمریکا لەمپەری قورسی سەر ڕێگای دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428203-گرووپە_فەلەستینییەکان_ئەمریکا_لەمپەری_قورسی_سەر_ڕێگای_دامەزرانی_ئاگربڕ_لە_غەززەیە
ژمارێک لە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەمریکایان بە لەمپەرێکی سەرەکی زانی لە بەردەم دامەزرانی هەرچەشنە ئاگربڕێک لە غەززەدا.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2024 05:55 Asia/Tehran

ژمارێک لە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەمریکایان بە لەمپەرێکی سەرەکی زانی لە بەردەم دامەزرانی هەرچەشنە ئاگربڕێک لە غەززەدا.

لیژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین ڕایگەیاند کە هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا  و وەزیری دەرەوەی لەمپەرەی سەرەکی دەسڕاگەیشتن بە هەرچەشنە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و کۆتایی هاتنی شەڕ و ژینۆساید لە غەززەیە. 

ئەم لیژنەگەلە لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند کە خۆڕاگری هەرگیز بەرامبەر بە زەخت و گوشارەکان بەچۆکدا نایەت و هەڵوێستی سەبارەت بە هەرچەشنە ڕێککەوتن نەگۆڕە و سوور و پێداگرە لەسەر ڕاگرتنی تۆکمە و تەواوی شەڕ و کوشتاری خەڵکی غەززە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە قسەکانی ئەمدواییەی ئانتۆنی بلینکێن ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەمریکا ئێستایش هەر خەریکی فریودانی بیر و ڕای گشتی جیهانە و پاش جەنایەتەکەی ئەمدواییەی نوسەیراتیش دیسان هەر دەستی دایە پاڵپشتی کردن و پەسندانەوەی ڕژێمی داگیرکەر.