کاولبوونی١٣٠ شارۆچکە لە هێرشی حیزبوڵای لوبنان بۆسەر باکووری فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428961-کاولبوونی١٣٠_شارۆچکە_لە_هێرشی_حیزبوڵای_لوبنان_بۆسەر_باکووری_فەلەستینی_داگیرکراو
میدیاکانی زایۆنی بە خستنەبەردەستی ڕێژە و ئامارێک لە ڕادەی ئەو زەبر و زیانەی کە لە هێرشەکانی خۆڕاگریی لوبنان بەریان کەوتووە، رایگەیاند کە هەڵمەتە مووشەکی و درۆنییەکانی حیزبوڵا بۆ سەر باکووری فەلەستینی داگیرکراو سەد و سی شارۆچکەی زایۆنی نشینی کاول کردووە.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
ته‌مووز 02, 2024 17:40 Asia/Tehran

میدیاکانی زایۆنی بە خستنەبەردەستی ڕێژە و ئامارێک لە ڕادەی ئەو زەبر و زیانەی کە لە هێرشەکانی خۆڕاگریی لوبنان بەریان کەوتووە، رایگەیاند کە هەڵمەتە مووشەکی و درۆنییەکانی حیزبوڵا بۆ سەر باکووری فەلەستینی داگیرکراو سەد و سی شارۆچکەی زایۆنی نشینی کاول کردووە.

هەزار و بیست و سێ باڵاخانە و ناوەندی ژێرخانیش بە هۆی هەڵمەتە مووشەکی و درۆنییەکانی حیزبوڵا بۆ سەر باکووری فەلەستینی داگیرکراو پێکراون و زەبریان دیوە.وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی پێشتر بە ئاماژە بە کاریگەریدانانی هێرشە بەردەوامەکانی خەباتکارانی خۆڕاگریی لوبنان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سوپا و شارۆچکە زایۆنی نشینەکان رایگەیاند کە لە دەسپێکی هێرشەکانی خۆڕاگری لوبنانەوە نۆسەد و سی ماڵ و باڵاخانەی زایۆنییەکان لە هەشتاو شەش شارۆچکەی زایۆنی نشین زەبری قورسیان بینیوە.بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم وەزاەرتخانەیە سەدو بیست و چوار ماڵیش لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی "کریات شمۆنە" لە دەسپێکی هێرشەکانی حیزبوڵاوە ڕووخاون.تا ئیستا دەیان هەزار زایۆنی لە ترسی هێرشەکانی خۆڕاگری، شارۆچکەکانی نزیکی سنوورەکانی لوبنانیان چۆڵ کردووە و هەڵاتوون.