تەرمی ١٥٠٠ شەهیدی غەزە لە بن دەستی ڕژیمی داگیرکەردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429412-تەرمی_١٥٠٠_شەهیدی_غەزە_لە_بن_دەستی_ڕژیمی_داگیرکەردا
هەڵکۆڵینی گۆڕی نێو گۆڕستانەکان و دزینی تەرمەکان بەشێکە لەدڕندەکاری ترسناکی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست لە غەزە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە مانگەکانی دەسپێکی شەردا کراوە و بوە هۆی سەرسووڕمانی کۆمەڵگەی جیهانی.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ته‌مووز 16, 2024 03:47 Asia/Tehran

هەڵکۆڵینی گۆڕی نێو گۆڕستانەکان و دزینی تەرمەکان بەشێکە لەدڕندەکاری ترسناکی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست لە غەزە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە مانگەکانی دەسپێکی شەردا کراوە و بوە هۆی سەرسووڕمانی کۆمەڵگەی جیهانی.

ڕۆژنامەی هائارێتس ڕایگەیاند کە ئەرتەشی زایۆنیست ١٥٠٠ تەرمی نەناسراوی شەهیدانی غەزەی لەو کەرتە بردۆتە دەرو لە پادگانی سیدیە تیمان ڕایگرتوون.

بنیاتە فەلەستینی و نێودەوڵەتیەکان زۆرجار ئاماژەیان کردۆتە ئەو کارەی داگیرکەران و بەوتەی کەناڵی سی ئین ئین لە مانگی فیوریەی ساڵی رابردوودا لانیکەم ١٦ گۆڕستانی غەزەو خان یۆنس لەلایەن چەکدارانی ئەو ڕژیمەوە تێکدراون و بە سەدان تەرمیش ڕفێندراون.

لە یەکێک لەو دڕندەکاریانەدا چەکدارانی زایۆنیست لە ساڵی ڕابردوودا بەر لە پاشەکشەیان لە دەڤەری توفاحی شاری غەزە تەرمی لانیکەم ١٥٠ شەهیدی تازە نێژراوی نێو گۆڕستانی ئەو گەڕەکەیان ڕفاندوە.