ته‌مووز 31, 2024 09:18 Asia/Tehran

گروپەکانی خۆڕاگری وێڕای سەرەخۆشی کردنی شەهادەتی "ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، دوابە دوای پەلامار بۆ سەر شوێنی نیشتەجێکرانی ناوبراو لە تاران، ئەم کارو کردە ترۆریستیەیان شەرمەزارکرد.

پێوەندی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگاداری نامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ویەکێ لە پارێزەرەکانی ناوبراو بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی جۆلای لە شوێنی نیشتەجیی بوونیان لە تاران شەهیدکران. ئەم جەنایەتە لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگریەوە شەرمەزارکرا. "مەحمود عەبباس" سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کاردانەوە بە شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە لە تاران ویڕای شەرمەزارکرانی ئەم کردەوە ترۆریستیە وتی: ترۆری ئیسماعیل هەنیە ترسەنوکانەو کارەساتێکی مەترسیدارە.

بەرەکانی  خۆڕاگری و بەرخۆدان لە فەلەستین وبەرەی ئازادیخوازی فەلەستین یش لە بەیاننامەگەلێکدا شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە ، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە شوێنی نیشتەجێکرانی ناوبراو لە تارانیان سەرەخۆشی کرد.

ڕێکخراوی ڕزگارێدەری فەلەستین "ساف " ترۆری ئیسماعیل هەنیەی مەحکۆم کرد وئەم کارەی بە کردەوەیەکی ناجوامیرانەو ترسەنوکانە زانی وڕایگەیاند: ئەم تاوان وجەنایەتە دەبێتە هۆی پێبەند بوونی هەرچی زیاتری ئێمە بە خۆڕاگری وبەهێزتربوونمان لەبەرامبەردوژمن .

"مستەفا بەرغوسی "سەرۆکی بزوتنەوەی دەسپێشخەری نیشتمانی فەلەستینیش جەختی کرد کە ترۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ، تاوانێکە کە عەزم وورە وئیرادەی گەلی فەلەستین بۆ دەسڕاگەیشتن بە مافی خۆیان زۆرتر دەکات.

بزوتنەوەی فەتح یش ترۆری ئیسماعیل هەنیە لەتارانی مەحکۆم کرد ولەسەر گرینگایەتی یەکێتی ویەکگرتوویی گەلی فەلەستین وبەردەوامکرانی خۆڕاگری وبەهێزبوون لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی پیداگرت.

"محەممەد ئەلهیندی "جێگری سکرتیری گشتیی بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین یش وتی کە ترۆری ئیسماعیل هەنیە کارەساتێکی گەورە بۆ گەلی فەلەستینە وجەختی کرد کە حەماس بزوتنەویەکی گەورەیە وهەرجێگایەکی خاڵیی ڕاستە وخۆ پڕدەکاتەوە وهەنیە لە سەردەم ولەتافی منداڵیەتی لەدووی شەهادەتەوە بوو.

" فواد عوسمان" یەکێ لە سەرکردەکانی بەرەی دێموکراتێک بۆ ئازادی فەلەستین یش جەختی کرد کە ترۆری ناجوامیرانەی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەتاران ،مسۆگەرانە وەڵام وخەرج گەلێکی بەدواوە دەبێت وهەموومێحوەری خۆڕاگری ڕێگای هەنیە وئەوسەرکردانەی کەلەڕێگای ئازادی فەلەستین شەهیدبوونە، بەردەوام دەکات. 

سەرپەیڤ