ته‌مووز 31, 2024 10:12 Asia/Tehran
  •  کۆڕی ئیسماعیل هەنیە: خۆڕاگری بە ترۆرکرانی ڕێبەرەکانی کۆتایی پێ نایەت

کۆڕی شەهید " ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس کە بەیانی چوارشەممە لە لایەن دوژمنی زایۆنیەوە ترۆر کرا، جەختی کرد کە خۆڕاگری بە ترۆر کرانی ڕێبەرەکانی کۆتایی پێ نایە.

" عەبدولسەلام هەنیە" کۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە وتی: ئێمە لە ڕاپەڕین وخەباتێکی بەردەوام لە دژی دوژمنی داگیر کەر داین وخۆڕاگری بە ترۆرکرانی سەرکردەکانی کۆتایی پێ نایە . ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە " باوکم بەوئاواتەی کە هەێبوو" گەیشت ، جەختی کرد کە حەماس هەتا ئازاد کرانی فەلەستین درێژە ئەدات بە خۆڕاگری."موسا ئەبومەرزوق" ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەوی حەماس یش بەیانی چوارشەممە لە کاردانەوە بە ترۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە وتی کە ئەم ترۆرە ترسەنوکانەیە وئەم کارە بێ وەڵام نامینێتەوە.

"سامی ئەبوزەهری" لە ڕێبەرەکانی  حەماسیش لەکاردانەوە بە شەهید کرانی ئیسماعیل هەنیە وتی: لەڕێگای ئازادی قودس دا ئامادەین هەربەردیلێک بدەین وئێمە کەوتووینەتە ناو شەڕێکی هەمە لایەنە بۆ ئازادکرانی قودس وئامادەی دانی هەموو شتێکمان لەم ڕێگا وڕێبازەداین. نوسینگەی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش لە کاردانەوە بە ترۆری ئیسماعیل هەنیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ترۆری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران جەنایەت وتاوانێکی ترۆریستی وبنپێکەری ئاشکرای یاساوڕێسای نێودەوڵەتیە. 

سەرپەیڤ