ئازادکرانی ١٨٠ دیلی فەلەستینی لەبری ئازادکردنی ٣ دەستبەسەرکراوی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435669-ئازادکرانی_١٨٠_دیلی_فەلەستینی_لەبری_ئازادکردنی_٣_دەستبەسەرکراوی_زایۆنی
گوردانەکانی قەسام، سێ دەستبەسەرکراوی زایۆنیان لە دێرولبەلەح هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی غەززە ڕادەستی خێچی سوور کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2025 13:29 Asia/Tehran
  • ئازادکرانی ١٨٠ دیلی فەلەستینی لەبری ئازادکردنی ٣ دەستبەسەرکراوی زایۆنی

گوردانەکانی قەسام، سێ دەستبەسەرکراوی زایۆنیان لە دێرولبەلەح هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی غەززە ڕادەستی خێچی سوور کرد.

لە تازەترین قۆناغی دیلبەدیلی نێوان خۆڕاگری فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی، ئەمڕۆ سێ دەستبەسەرکراوی زایۆنی لە بری ئازادکرانی ١٨٠ دیلی فەلەستینی دیکە ئازاد کران.

سێ دەستبەسەرکراوی زایۆنی ئەمڕۆ پاش ئازادکران سپاسی خۆڕاگریی فەلەستینیان کرد لەبەر پاراستنیان بەرامبەر بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی پازدە مانگی ڕابردوودا.

هاوکات بنەماڵەکانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری بەردەوامیی دانوستان بوون بۆ ئازادکردنی خێرای هەموو دەستبەسەرکراوانیان لە غەززە. لە لایەکی دیکەوە چەکەکانی سازکراوی ڕژێمی زایۆنی بە دەستی هێزەکانی قەسامەوە کە لە شەڕی غەززەدا دەستیان بەسەردا گرتوون، دیسان بووە هۆی سەرسووڕمانی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی.