ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی پشتڕاست کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i436820-ژینۆسایدی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_فەلەستینی_پشتڕاست_کرایەوە
لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبرەوە لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکاندا ژینۆساید و بنپێکردنی مافی فەلەستینییەکانی ئەنجامداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2025 14:30 Asia/Tehran
  • ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی پشتڕاست کرایەوە

لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبرەوە لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکاندا ژینۆساید و بنپێکردنی مافی فەلەستینییەکانی ئەنجامداوە.

ئەم لیژنەیە ڕاشیگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنی بە ئەنقەست دەستی داوەتە تیابردنی دامودەزگەکانی تەندرووستی و دەرمانی غەززە و پێشی گرتووە بە گەیشتنی دەرمان و کەرەستەی پزشکی بەم کەرتە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دیلە فەلەستینییەکانیش کەوتوونەتە بەر ئازاری جەستەیی و دەەروونی و بێڕێزییان پێ کراوە.

لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ئەو منداڵانەی ئەمڕۆ لە غەززە لە دایک دەبن ، چ لە سەردەمی شیرخواردنیان و چ پاش گەورەبوونیان، هەروەها ئەو منداڵانەی کە بە هۆی پیسبوونی ئاو، سەرما و سۆڵە و برسێتی تووشی نەخۆشین و گرفت بوونە، هەموویان مەترسیی مردنیان لەسەرە.