بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە وکاولکرانی ٣٧ نەخۆشخانە لەم کەرتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i438245-بەرزبوونەوەی_ژماری_شەهیدانی_غەززە_وکاولکرانی_٣٧_نەخۆشخانە_لەم_کەرتە
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە بە ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە ڕایگەیاند کە دوابەدوای بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، هەتا ئێستاکە ٣٧ نەخۆشخانە لە سەرانسەری کەرتی غەززە بەشێوەی تۆکمە و تەواو کاول بوونە وەهیچ کاڕێکیان تیدا ئەنجام نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2025 12:08 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە وکاولکرانی ٣٧ نەخۆشخانە لەم کەرتە

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە بە ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە ڕایگەیاند کە دوابەدوای بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، هەتا ئێستاکە ٣٧ نەخۆشخانە لە سەرانسەری کەرتی غەززە بەشێوەی تۆکمە و تەواو کاول بوونە وەهیچ کاڕێکیان تیدا ئەنجام نابێت.

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٥٠ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوونە و١٥٢ کەسیش بریندار بوونە. بەپیی ئەم ڕاپۆرتە ، ژماری شەهیدانی غەززە لە بەرواری هەژدەی مارسی ٢٠٢٥ گەیشتووەتە ١٩٧٨ کەس وژماری بریندارانیش ٥٢٠٧ کەس. 

وەزاڕەتی تەندروستی غەززە لە درێژە دا ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە حەوتەمی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە ژماری هەموو شەهیدانی ئەم شەڕە بۆ ٥١ هەزارو ٣٥٥ کەس وژماری بریندارەکانیش بۆ ١١٧ هەزارو ٢٤٨ کەس بەرزبووەتەوە. 

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم ڕژێمە ، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوەندی پۆلیسی جبالیا ، گەڕەکی " ئەلئەمەل" لە ڕۆژئاوای خانیونس ، ناوچەی ئاوەدانی ، قیزان ئەلنەجار" لە باشووری خان یونیس ، ناوچەی ئەلتفاح هەڵکەوتوو کە ڕۆژهەڵاتی غەززە ، گەڕەکی "شێخ ڕزوان " لە باکووری شاری غەززە وئوردوگای " قەلەندیا " یان بومباران کردووە. وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەی " ئەلدرە " لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بەهۆی زیان وخەسارە بەربڵاوەکانی سەرچاوەگرتوو لە پەلامارەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بە گشتی  کاول بوونەوە . بە قسەی ئەم وەزاڕەتخانەیە ، ئەم ناوەندە دەرمانیە تایبەت بە منداڵان، زیانی جیدی وێکەوتووە وئیتر ناکرێ هیچ کار وچالاکیکی تیدا بکرێت. وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم دۆخە ، نزامی دەرمانی ناوچەی توشی کێشە کردووە وقەیرانی مرۆڤی زۆرتر کردووە.