بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i439417-بەردەوامیی_دەستدرێژییەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_غەززە
ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد و ژمارەیەک لە خەڵکی غەززیشی شەهید و یان بریندار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2025 10:50 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد و ژمارەیەک لە خەڵکی غەززیشی شەهید و یان بریندار کرد.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٩ کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها سەرچاوە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی ڕاپۆرتیان داوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای زایۆنی حەوش و حەساری نەخۆشخانەکەی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە چوار ڕۆژنامەنووس کوژراون و ژمارەیەکی زۆر  هاوڵاتی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسیش برینداربوون. بەمەش ژمارەی شەهیدانی ڕۆژنامەنووس گەیشتووەتە ٢٢٦کەس.  هەروەها ژماری شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ەوە گەیشتووەتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.