زیاتر لە ٤٠ هەزار منداڵ لە شەڕی غەززەدا هەتیو کراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i439418-زیاتر_لە_٤٠_هەزار_منداڵ_لە_شەڕی_غەززەدا_هەتیو_کراون
وتەبێژی یونیسێف وشداری دا: زیاتر لە ٤٠ هەزار منداڵ لە کاتی شەڕدا هەتیو بوونە و ئەم ژمارەیەش بە ڕێژەیەکی جێینیگەرانی ڕووی لە زیادبوون ناوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2025 12:15 Asia/Tehran
  • زیاتر لە ٤٠ هەزار منداڵ لە شەڕی غەززەدا هەتیو کراون

وتەبێژی یونیسێف وشداری دا: زیاتر لە ٤٠ هەزار منداڵ لە کاتی شەڕدا هەتیو بوونە و ئەم ژمارەیەش بە ڕێژەیەکی جێینیگەرانی ڕووی لە زیادبوون ناوە.

کازم ئەبوو خەڵەف وشداریشیدا سەبارەت بە دۆخی قەیرانیی منداڵانی کەرتی غەززە و وتی: منداڵان قوربانیی سەرەکیی برسێتی و بەدخۆراکین کە بەهۆی شەڕێکی بێوچانەوە دروست بووە و دەیان هەزاریان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە بۆ بەدخۆراکیی تووند.

وتەبێژی یونیسێف هەروەها ئاماژەی بە کاریگەرییە دەروونی و دەمارییەکانی ئەم قەیرانە لەسەر منداڵان کرد و پێیداگرت: منداڵانی غەززە پێویستیان بە ساڵانێکە بۆ چاکبوونەوە، نەک هەر بۆ برینەکانی جەستەیان، بەڵکو بۆ چارەسەربوونی ئەو زەبرە قورسە دەروونییەی لێیان کەوتووە. وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەر تا ئێستا زیاتر لە ١٦ هەزار منداڵ و نزیکەی ٩ هەزار ژنی شەهید کردووە.