کاربەدەستێکی باڵای حەماس : ڕژێمی زایۆنی تەنیا کوشتن و کاولکردن دەزانێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440054-کاربەدەستێکی_باڵای_حەماس_ڕژێمی_زایۆنی_تەنیا_کوشتن_و_کاولکردن_دەزانێ
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بە بانگەوازکردنی فەلەستینیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران لە کەناری ڕۆژئاوایی وتی ڕژێمی جەنایەتکاری زایونی تەنیا کوشتن و کاولکردن دەزانێ .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 12, 2025 12:40 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی باڵای حەماس : ڕژێمی زایۆنی تەنیا کوشتن و کاولکردن دەزانێ

یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بە بانگەوازکردنی فەلەستینیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران لە کەناری ڕۆژئاوایی وتی ڕژێمی جەنایەتکاری زایونی تەنیا کوشتن و کاولکردن دەزانێ .

مەحموود مەرداوی یەکێک لە ڕێبەرانی  بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد : ئەو تاوانە بەردەوامانەی کە دانیشتوانی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژاوایی لە دژی گەلەکەمان ئەنجامی دەدەن، ڕووی ڕاستەقینەی ڕژێمی تاوانکاری زایونی  ئاشکرا دەکات کە تەنیا کوشتن و لەناوبردنی دەزانێت. ناوبراو زیادی کرد: ئێمە داوای  خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەی  جەماوەری و مەیدانی  لەگەڵ دانیشتوانی زایۆنیستی و هەروەها چالاککردنی لێژنە جەماوەرییەکان لە هەموو گوند و ناوچە کان دەکەین. ئەم ئەندامەی بزووتنەوەی حەماس  وتیشی : بێهەڵوێستی حکومەتی فەلەستین بەسەرکردایەتی  پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەر و بێدەنگی شەرمهێنەرەکەی و هەروەها هاوکاری ئەمنیی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، تەنیا بە قازانجی داگیرکەران وشارۆچکە نشینە زایونییەکانە  .