مەترسیی مردن لە غەززە بە هۆی برسێتییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440535-مەترسیی_مردن_لە_غەززە_بە_هۆی_برسێتییەوە
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان ڕایگەیاند: برسێتی لە کەرتی غەززە تەواو تەشەنەی سەندووە و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس مەترسیی مردن بە هۆی برسێتییان لەسەرە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 01, 2025 10:41 Asia/Tehran
  • مەترسیی مردن لە غەززە بە هۆی برسێتییەوە

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان ڕایگەیاند: برسێتی لە کەرتی غەززە تەواو تەشەنەی سەندووە و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس مەترسیی مردن بە هۆی برسێتییان لەسەرە.

ئەم ناوەندە ڕاشیگەیاند: ژنانی دووگیان، کۆرپەی شیرەخۆر و منداڵان لە غەززە لەبەر برسێتی و تیاچوونی سیستەمی تەندرووستی و خۆراک خەریکن گیانیان لە دەست دەدەن. هەروەها هۆز و عەشیرەتەکانی غەززە رایانگەیاند کە ئەو یارمەتیانەی دەگاتە ئەم ناوچەیە ناگاتە دەستی هیچکام لە دانیشتوانی و لەلایەن دوژمنی زایۆنییەوە دەدزرێت. هەروەها حەماسیش بە چەک کرانی خۆراک لە لایەن دوژمنی زایۆنییەوە بۆ کوشتنی هێدی هێدیی خەڵکی غەززەی بە تووندی شەرمەزار کرد و داوای لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کرد تا ئەم سیاسەتە وەک جەنایەتی جەنگی لە قەڵەم و لەقاو بدەن.