سیاسەتی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لە داسەپانی برسیەتی بەسەر ژنان ومنداڵانی غەززە 
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440675-سیاسەتی_دڕندانەی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_داسەپانی_برسیەتی_بەسەر_ژنان_ومنداڵانی_غەززە
لە کاتی دەسپێکرانی قات و قڕی بەزۆرەملی لە غەززە بەشێوەی گشتیی هەتا ئێستاکە ١٩٣ کەس بە هۆی برسیەتی گیانیان لەدەس داوە کە ٩٦ کەس لەوان مناڵانن .
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئاب 06, 2025 16:35 Asia/Tehran

لە کاتی دەسپێکرانی قات و قڕی بەزۆرەملی لە غەززە بەشێوەی گشتیی هەتا ئێستاکە ١٩٣ کەس بە هۆی برسیەتی گیانیان لەدەس داوە کە ٩٦ کەس لەوان مناڵانن .

بەڕێوە بەری گشتیی تەندروستی غەززە وتی: بارودۆخی کەرتی غەززە ڕۆژ بۆ ڕۆژ خراپتر دەبێت وئەم ناوچە بووەتە ناوچەیەکی باش بۆ پەرەسەندنی نەخۆشیەکان . بابەتی زۆر لە بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە بە هۆی پیس بوونی ئاو وخۆراک ڕاپۆرت کراوە. ڕژێمی داگیرکەردانیشتوانی کەرتی غەززە بە بۆمباران ، برسیەتی وهەمووکەرەسە وئامیرەکان دەکوژێت. 

فڕێدانی  ئاسمانی یارمەتیەکان کارێکی شەرمهێنەرانەیە . کەسانێک هەن کە بەهۆی ئەم مەسەلەوە گیانی خۆیانیان لەدەس داوە. 

هاوکات نوسینگەی هەماهەنگی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان لە بارەی بارودۆخی غەززە وتوویەتی کە بەهۆی پشکینەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتی هاتن بۆ ناو غەززە ڕەوتی چالاکیی ڕێکخراوەکانی فریاکەوتن تێکدراوە. ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها لە درێژەی گەڵاڵەی داگیرکاری خۆی لە غەززە بە دانیشتووانی ناوچەی ئەلزەیتون وشداری چوڵ کرانی داوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی زایۆنیستی لەگەڵ فەرماندەکانی سەربازی ئەم رژێمە لەسەر مانەوەی سەربازان لە غەززە تووشی کێشە وناکۆکی بووە چۆنکە سەربازانێک وەک " ئایال زمیر " سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەم ڕژێمە ڕایان ئەمەیە داگیرکردنی تۆکمە وتەواوی غەززە کە نتانیاهۆ پیداگری لەسەر دەکات مومکین نیە وزیانی زۆر لە سوپای زایۆنیستیش دەگەینێت.

ناوەندی چاکسازی  وەزاڕەتی جەنگی ڕژێمی زایۆنیستیش لە ڕاپۆرتێکدا وتوویەتی لە حاڵی ئێستاکە دا سەرقاڵی دەرمان کردنی هەشتا هەزار سەربازی زایۆنیستە کە لە ڕەوتی شەڕی غەززە برینداربوونە.

ساڵانە سێ هەزار سەربازی زایۆنیست تووشی نەخۆشیەکانی ڕەوانی سەرچاوەگرتوولە بەشداری کردنیان  لە شەڕدەبن.