شەهادەتی 39 فەلەستینی دیکە لە غەزە - ژوماری شەهیدانی گەیشتە 61هەزارو 369کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440748-شەهادەتی_39_فەلەستینی_دیکە_لە_غەزە_ژوماری_شەهیدانی_گەیشتە_61هەزارو_369کەس
لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر کەرتی غەززە ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچە لە دەسپێکی ئوپڕاسیونی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا گەیشتووەتە 61هەزارو 369 کەس
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 09, 2025 16:08 Asia/Tehran
  • شەهادەتی 39 فەلەستینی دیکە لە غەزە - ژوماری شەهیدانی گەیشتە 61هەزارو 369کەس

لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر کەرتی غەززە ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچە لە دەسپێکی ئوپڕاسیونی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا گەیشتووەتە 61هەزارو 369 کەس

 وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 39 فەلەستینی دیکە لەو ناوچەیە لە درێژەی پەلامارەکان یان بە هۆی برسێیەتیەوە شەهید و 491 کەسی دیکەش بریندار بوونە لەم ماوەیەدا 21 کەس لە خەڵکی غەزە لە ڕیزی وەرگرتنی خوراک شەهید و 341 کە سی دیکەش بریندار بوونە  بە پێی ئەو ڕاپوڕتە ئاماری گشتیی شەهیدانی برسێیەتی و بەد خوراکی لە کەرتی غەزە گەیشتە 212 کەس کە 98 کەسیان منداڵن . ژوماری گشتیی شەهیدانی  غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 هەتا ئێستا گەیشتوەتە 61 هەزار و 369 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە 152 هەزارو 850 کەس .