ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە 63هەزار و 557 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441261-ژوماری_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_63هەزار_و_557_کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای تیرور بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە 63 هەزار و 557 کەس .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2025 15:46 Asia/Tehran
  • ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە 63هەزار و 557 کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای تیرور بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە 63 هەزار و 557 کەس .

 وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی 98 شەهیدی فەلەستینی گواستراونەتەوە بۆ نەخوشخانەکانی ئەو ناوچەیە هەروەها  لەو ماوەیەدا 404 کەسی دیکەش بریندار بوونە. بە درێژەی پەلامارەکانی  ڕژێمی زایونی دژی خەڵکی  غەززە  وتەبێژی  یونیسێف  وتی غەززە بووەتە گۆڕستانی منداڵان کەهەموو ڕوژێک دەکوژرێن . منداڵان لە غەزە برسین و  دانیشتوانی ئەو ناوچە توانای هەڵاتنیان نییە . ناوبراو وتیشی پەلاماری ڕژێمی زایونی بو سەر غەززە ئەوەندە قورسە کە دانیشتوانی نازانن بەرەو کەم لا بڕۆن . ڕژێمی زایونی  لە درێژەی پەلامارەکانی بۆسەر ناوەندە دەرمانی و ڕاژەکارییەکان لە غەززە  جارێکی دیکە نەخوشخانەی  شەهیدانی ئەقسای لە ناوەندی  غەززە بۆردمان کرد .