ژماری شەهیدانی غەززە لە سنووری ٦٥ هەزار کەس تێپەڕیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441660-ژماری_شەهیدانی_غەززە_لە_سنووری_٦٥_هەزار_کەس_تێپەڕیی
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە - ٩٨ فەلەستینی شەهید و ٣٨٥ کەسیش بریندار بوون .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2025 13:53 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە لە سنووری ٦٥ هەزار کەس تێپەڕیی

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە - ٩٨ فەلەستینی شەهید و ٣٨٥ کەسیش بریندار بوون .

لەم ڕێژەیە ، حەوت کەس لە ناوەندەکانی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان شەهید بوون. سەرچاوە فەلەستینیەکانیش لە پەلامارە زۆر توندەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگاکانی ئەلشاتی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە هەواڵیان دا.

سوپای ڕژێمی زایۆنی لە بیست وچوار کاتژمێری ڕابردوو سەد وچل شوێنی لە شاری غەززە دایە بەر پەلامار . وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە لە کاتی دەستپێکرانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە ، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە بۆ ٦٥ هەزارو٦٢ کەس وژماری برینداران بۆ ١٦٥ هەزارو٦٩٧ کەس بەرزبوویەوە.