شەهیدبوونی سی و سێ هەزار ژن و کچی فەلەستینی لەئاکامی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i443029-شەهیدبوونی_سی_و_سێ_هەزار_ژن_و_کچی_فەلەستینی_لەئاکامی_دەسدرێژکارییەکانی_رژێمی_زایۆنیستی
وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین بە بۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ڕایگەیاند: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سی و سێ هەزار کچ و ژنی فەلەستینی لە کەرتی غەززە و لێواری رۆژاوایی، شەهید بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2025 14:00 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی سی و سێ هەزار ژن و کچی فەلەستینی لەئاکامی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین بە بۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ڕایگەیاند: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سی و سێ هەزار کچ و ژنی فەلەستینی لە کەرتی غەززە و لێواری رۆژاوایی، شەهید بوون.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین بەئاماژە بەوەی کە رژێمی زایۆنی "قورسترین شێوازی هەڵاواردن و ئازار و ئەزیەت" دژی ژنانی فەلەستینی ئەنجام دەدا، وتی: رژێمی داگیرکەر، تاوانی سیستماتیک دژی ژنانی فەلەستینی ئەنجام دەدا کە بریتییە لە؛ ژینۆساید، لەسێدارەدانی سەحرایی، قۆڵبەست کردنی سەرەڕۆیانە بۆ نموونە، قۆڵبەستکردنی ئیداری، ئەشکەنجەو ئازاردانی جنسی، وێرانکردنی ماڵ و خانووبەرەکان، داگیرکردنی زەویی و مڵک، کردەی ترۆریستیی شارۆچکەنشینان دژی ئەوان و برسیی ڕاگرتن و ترساندن.