ژۆماری گشتیی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس
بە درێژەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، کۆی گشتی شەهیدانی ناوچەکە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس. بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەروا ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی بێوێنەیە کە لە ئەنجامی درێژەی شەڕی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی، کوشتاری ڕێکخراو و گەمارۆدان و وێرانکاریی بەربڵاو ،ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەسێنێت.
وه زاره تی ته ندروستی غه ززه ڕایگه یاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو به هۆی هێرشه کانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەوناوچەیە، ٨ که س شه هید و ٢٠ که سی دیکه ش بریندار بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ١١ی ئوکتوبری ٢٠٢٥ تا ئێستا هەزار و ٣٨ کەس شەهید بوون و سێ هەزار و ٣٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون. لەو ماوەیەدا تەرمی ٧٨٦ شەهیدیش لە ژێر داروپەردوودا دۆزرایەوە. بەم شەهیدانەشەوە، کۆی گشتی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٣ هەزار و ٤٣٧ کەس. هاوکات بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە: ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە ڕوودەدات ، لە تەشەنەسەندنی برسێتی و هەژارییەوە بگرە تا دەگاتە داڕمانی سیستەمی تەندروستی، تێکچوونی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، تێکچوونی بارودۆخی ژینگەیی و بژێوی ژیان، وەستانی خوێندن و زیادبوونی ئازارەکانی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان، ئەوە نیشان دەدات کە داگیرکەران بەردەوامن لە بەکارهێنانی برسێتی، بێبەشکردن و لەناوبردنی ئامانجدار وەک ئامرازێک بۆ بەردەوامبوون لە دەستدرێژی دژی زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی. لە لایەکی ترەوە کەناڵی ١٤ عیبری ئاشکرای کرد کە کابینەی ڕژێمی زایۆنی و دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی پلانێکیان داڕشتووە بۆ ئەنجامدانی پاکتاوکردنی ڕەگەزی تەواو لە دانیشتوانی کەرتی غەززە و موسادیش ئەرکی ئەنجامدانی ئەو فەڕمانبەرییەتیەی لە خێراترین کاتدا پێ سپێردراوە. مستەفا ئەلبەرغوسی، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دەستپێشخەری نەتەوەیی فەلەستین، هەروەها وەڵامی پلانی پاکتاوی ڕەگەزی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززەی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پلانە هۆشداریی دووبارەی گرووپە فەلەستینییەکان و لێدوانەکانی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی پشتڕاست دەکاتەوە.
آخرین متن ویرایش شده : VC- GAZE-- شمار کلی شهدای غزه به ۷۳ هزار و ۵۱ نفر رسید