زۆرترین ڕادەی شەهید بوونی منداڵانی فەلەستینی لە لێواری ڕۆژئاوا
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی جێگیر لە فەلەستینی داگیرکراو، ڕاپۆرتی دا کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ٥٤ منداڵ و تازەلاوی لە لێواری ڕۆژئاوا کوشتووە کە زیاترین ژمارەیە لە ساڵی ١٩٦٧ -ە
ڕێکخراوی " بتسلیم " لە ڕاپۆرتەکەیدا وتیشی تا کاتێ کە ڕژێمی زایۆنی بەهرەمەند بێت لە پارێزبەندی نێودەوڵەتی لە سزا ، ژیانی منداڵانی فەلەستینی لە مەترسیدایە. ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤە جەختی لەوە کردەوە کە “ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣وە تا ئێستا ١٠٨٦ فەلەستینی بۆ وێنە ٢٤١ منداڵ و تازە لاوی لە لێواری ڕۆژئاوا کوشتووە”. بتسلیم بە ئاماژە بەوەی کە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنی تەرمی ١٨ کەسیان لە کۆی ٥٤ منداڵ و تازەلاو کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا کوژراون ڕفاندووە، وتیشی : “جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لێواری ڕۆژئاوا جیا نییە لە کۆمەڵکوژیی زیاتر لە ٢١ هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە.”