شەهادەتی 8 فەلەستینی لە غەززە - ژمارەی شەهیدان گەیشتە ٧٣ هەزار و ٢٣١ کەس
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت کەس لە ناوچەکە شەهیدبوون و سی و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. بەم ژمارەیەشەوە، کۆی گشتی شەهیدانی فەلەستینی لە ناوچەکەدا گەیشتە ٧٣ هەزار و ٢٣١ کەس
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لەو کاتەوە کە ئاگربەست لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ڕاگەیەندراوە، تا ئێستا هەزار و ١٠٨ کەس لە غەززە شەهید بوون و سێ هەزار و ٥٧٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لەم ماوەیەدا تەرمی ٨٠٠ شەهید لە ژێر داروپەردووەوە هێنراونتە دەر . هەروەها ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٣ هەزار و ٦٨٦ کەس. ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی ئەمریکا لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ شەڕێکی ماڵوێرانکەری دژ بە دانیشتوانی کەرتی غەززە دەستپێکرد، بەڵام پاش چەند مانگێک لە کوشتن و وێرانکاری، نەیتوانی ئامانجەکانی خۆی لەوان لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس و گەڕانەوەی گیراوانی زایۆنیستی بگات و هەر بەو هۆیەشەوە ناچار بوو ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە قبوڵ بکات.