کاردانەوەی حەماس بە بنپێکرانی ئاگربەس لەلایەن زایۆنییەکانەوە
تهمووز 21, 2026 19:22 Asia/Tehran
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستینی ناسراو بە حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە پنپێکرانی بەردەوامیی ئاگربەس لە کەرتی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.
بزووتنەوەی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەو پەلامارە دڕندانەی کە خێوەتی ئاوارەکان و ماڵی خەڵکی مەدەنیی بێتاوان دەکاتە ئامانج، دەسدرێژییەکی سیتسماتیکە لە چوارچێوی شەڕە کاولکەرەکەی نەتانیاهۆدا. ئێمە داوا لە ناوبژیوانان و وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕێککەوتنی ئاگربەس دەکەین کە خێرا پێش بە دەسدرێژییەکانی داگیرکەرانی زایۆنی بگربن.ئەم بزووتنەوەیە هەروەها داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کرد کە ڕژێمی زایۆنی ناچار و پابەند بکات بە بەجێهێنانی بەڵێن و ئەرکەکانی لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئاگربەسدا.