شەش شەهید و ٢٥بریندار لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i445744-شەش_شەهید_و_٢٥بریندار_لە_ئاکامی_پەلاماری_ئاسمانیی_رژیمی_زایۆنیستی_بۆسەر_غەززە
سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند کە دوابەدوای هێرشی ئاسمانیی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئەو کەرتە، شەش کەس شەهید و بیست و پێنج کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2026-07-30T15:19:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2026 18:48 Asia/Tehran
  • شەش شەهید و ٢٥بریندار لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند کە دوابەدوای هێرشی ئاسمانیی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئەو کەرتە، شەش کەس شەهید و بیست و پێنج کەسیش بریندار بوون.

 

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە غەززە رایانگەیاند، ئەو شەش شەهید و بیست و پێنج بریندارە لەئەنجامی بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوەو لە دوێشەو هەتا ئێستا، شەهید و بریندار بوون.

لە کاتی ئاگربڕ لە بەرواری ١١ی ئۆکتۆبەرەوە، ژوماری گشتیی شەهیدان هەزار و دووسەد و نۆ کەس، ژوماری گشتیی بریندارانیش سێ هەزار و ٩٤٣ کەس و ژوماری گشت ئەو تەرمانەش کە لە ژێر دارووپەردووەکان هێنراونەتەدەر، گەیشتووەتە هەشت سەدو سێ کەس.

ژوماری شەهیدان لە دەسپێکی دەسدرێژکارییەکان لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە گەیشتووەتە حەفتاو سێ هەزار و ٣٣٥ کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووە سەد و حەفتاو چوار هەزار و پەنجاو دوو کەس.