چوونەسەری ژوماری شەهیدانی غەززە بۆ ٧٣هەزار و ٣٨٤ کەس
ئاب 08, 2026 19:00 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، تەرمی دوو شەهیدی فەلەستینی و شەش بریندار لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو، گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە وێڕای ئاماژە بە گوێزرانەوەی تەرمی دوو شەهیدی فەلەستینی و شەش بریندار لەماوەی چل و هەشت کاتژمێری ڕابردوو بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، ڕایگەیاند: لە دەسپێکی دەسدرێژیی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری دوو هەزار و بیست و سێوە، حەفتاو سێ هەزار و ٣٨٤ فەلەستینی شەهید و ١٧٤ هەزار و ٢٤٢ کەس بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، چەکدارانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە درێژەی دەسدرێژییکردنەسەر ناوچە فەلەستینی نشینەکان، هێرشیان کردەسەر شارۆچکەکانی بەیت ئولا لە غەب جنین، ئێماتین لە رۆژهەڵاتی قلقیلیەو سەعیر لە ئەلخەلیل.