بەردەوامیی تاوانکاریی رژیمی زایۆنیستی دژی غەززەو کەناری رۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446412-بەردەوامیی_تاوانکاریی_رژیمی_زایۆنیستی_دژی_غەززەو_کەناری_رۆژاوا
وەزارەتی تەندروستیی غەززە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەئاکامی پەلاماری ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو ناوچە، پێنج فەلەستینی شەهیدو ١٤ش برینداربوون.
(last modified 2026-08-31T14:43:36+00:00 )
ئاب 31, 2026 17:52 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی تاوانکاریی رژیمی زایۆنیستی دژی غەززەو کەناری رۆژاوا

وەزارەتی تەندروستیی غەززە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەئاکامی پەلاماری ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو ناوچە، پێنج فەلەستینی شەهیدو ١٤ش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی لە کەرتی غەززە رایگەیاند، لە٢٤کاتژمێری رابردوو تەرمی ٥ شەهید بریتی لە؛ چوار شەهیدی تازەو شەهیدێک کە لەبەر کاریی بوونی برینەکانی شەهیدبووە، گوزراونەوە نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچەو ١٤ برینداریش بۆ بنکەکانی چاودێریی کردنی پزیشکی.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەداهاتووە؛ لەکاتی دەسپێبوونی جێبەجێکرانی ئاگربەس لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە لە ئەنجامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی هەزار و ٣١٨ کەس شەنهیدو ٤ هەزار و ٣٧٥ کەسیش بریندار بوون. هەروەها تەرمی ٨١٥ کەس لەژێردارووپەردوو هێنراوەتەدەر.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، ژوماری سەرجەم قوربانیانی پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆسەر کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٤٥٤ کەس و ژوماری بریندارانیش ١٧٤هەزار و ٤٨٦ کەس. هێزەکانی رژیمی زایۆنیستی هەروەها هێرشیان کردۆتەسەر رۆژهەڵاتی ناوچەی زەعفەران و رۆژهەڵاتی ئوردوگای ئەلمەغازی لە ناوەندی کەرتی غەززە. تانکەکانی رژیمی زایۆنیستی تاوەرەکانی نیشتەجێبوونی شاری حەمەد لە باکووری رۆژاوای خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززەشیان بەچڕی دایە بەر دەستڕێژ. بەلە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستیش کەنارئاوەکانی باشووری شاری غەززەیان گولـلەباران کرد.

میدیا عەرەبییەکان ڕایانگەیاند، سوپای داگیرکەری زایۆنیستی ئۆپەراسیۆنێکی وێرانکەری فراوانی لە باکووری کەرتی غەززە ئەنجام داوەو هاوکاتیش کۆپتەرە جەنگییەکان، باکووری رۆژهەڵاتی غەززەیان بۆردومان کردووە. هاوکات لەگەڵ ئەو دەسدرێژکارییانە، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کەرتی غەززە شایەتی پەلامار و تەقەی تانکەکانی سوپای داگیرکەر بوون. لە باشووری کەرتی غەززەش هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردەسەر ناوچەی "تیبە" ، ئەوە لەکاتێکدایە کە ترۆمبیل و تانکەکانی سوپای زایۆنیستی بەردەوامن لە وەبەرپەلاماردانی رۆژهەڵاتی غەززە.

سوپای داگیرکەر هەروەها ناوچەگەلێک لە باکووری رۆژهەڵاتی خان یونسی تۆپباران کرد. لەلایەکی دیکەوە ژومارێک سەرچاوەی فەلەستینی ڕایانگەیاند، ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی رژیمی زایۆنیستی بازنەی پەلامارەکانیان بۆسەر باشووری رۆژهەڵاتی کەمپی ئەلمەغازی لە ناوەندی کەرتی غەززە بەرفراوان کرد. هاوکات خۆفڕەکانی "کوادکۆپتەر"ی رژیمی زایۆنیش پشتی نەخۆشخانەی "کەمال عەدوان" لە باکوری کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند؛ دڕندەکاریی داگیرکەران لە کەناری رۆژاوا و وێرانکردنی ماڵ و خانووبەرەو زەوی و زاری کشت و کاڵیی و قۆڵبەستکرانی ژومارێک لە دانیشتووانی فەلەستینی هەروا بەردەوامە. چەکدارانی داگیرکەری زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو خانووبەرەو بینایان لە شاری "پرزیت" لە باکووری رامەڵڵا لە کەناری رۆژاوا وێران کرد.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، داگیرکەران هێرشیان کردۆتەسەر ناوچەی "عین الساقی" و ژێر "پردی عەترە". لەهەمان کاتدا، لیژنەی خۆڕاگریی لەهەمبەر دیوار و شارۆچکەسازی رایگەیاند، داگیرکەرانی زایۆنی لە یەک مانگی رابردوو، ٧٠ حاڵەتی وێرانکردنی خانووبەرەو ماڵی فەلەستینیەکان لە کەرتی رۆژاوایان ئەنجام داوە کە ١٥٥ بینای فەلەستینی، لەوان ٣٩ ماڵی نیشتەجێبوون و ٩٩ دامەزراوەی کشت و کاڵی، کە بەشی زۆریان لە "قلقیلیە" و قودسی داگیرکراو بووە. ئەوان هەروەها ٥١ فەرمانی وێرانکارییان بۆ بەیت لەحم و ئەلخەلیلیش دەرکرد.

سوپای داگیرکەری زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆش پیاوێکی فەلەستینی لە کەمپی "بەلاتە" لە رۆژهەڵاتی نابلۆس قۆڵبەست کرد. دوێشەوتش هێزی تایبەتی رژیمی زایۆنیستی هەڵیکوتایەسەر نابلۆس. هاوکات لەگەڵ هێرشی بەرفراوانی چەکدارانی زایۆنی بۆسەر شار، گوندو کەمپە فەلەستینیەکان لە کەرتی رۆژاوا، ژومارێک شارۆچکەنشینی زایۆنیش بە پالپشتیی سوپای داگیرکەر، دەستیان کرد بە پەلاماردانی فەلەستینیەکان کە شەڕو پێکدادان، قۆڵبەست کران و خەسارگەیشتن بە سامانی فەلەستینیەکانی لێکەوتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرە، هێزە داگیرکەرە زایۆنییەکان هێرشیان کردەسەر گوندی "دێر سامت" لە باشووری ئەلخەلیل و بەرەو ناوچەی "تاروسا" پێشڕەوییان کردو چوونەنێو ماڵێک لە شاری "یەتا". لە جنین و دەورووبەریشی تێکهەڵچوونی راستەوخۆ لەنێوان شارۆچکەنشینان و فەلەستینان لە شارۆچکەی "عەرابە" هەڵکەتوو لە باشووری رۆژاوای جنین ڕووی داو هێزە داگیرکەرەکان لەکاتی هێرشکردنەسەر ئاوایی "بەیت قاد" لە رۆژهەلاتی ئەو شارە، چوونەنێو ژومارێک ماڵ و هەروەها هێرشیان کردەسەر گوندی "دێر غەزالە" لە ڕۆژهەڵاتی جنین. کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هەزاران خێزان لە کەرتی غەززە هەروا بێ ئاگان لە چارەنووسی کەس و کارە وونبووەکانیان و ژمارێک لەوان نزیک بە سێ ساڵە کە چاوەڕوانی ڕوونبوونەوەی دۆخی خزم و کەس و کاریانن. ئەو دەزگە نێودەوڵەتییە هەروەها بەئاماژە بە دۆخی قەیرانی لە غەززە، جەختی کرد کە خزمەت و راژەکاریی یاسایی پزیشکی لەو ناوچەیە هەروا سنوردارەو هیچ دەزگەیەک بۆ تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی چالاک نییە.