دانپێدانانی ئیهود ئۆلمێرت بە تاوانی جەنگیی لە غەززە
ئهیلوول 11, 2026 17:41 Asia/Tehran
ئیهود ئۆلمێرت سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژیمی زایۆنیستی دانی بەوەدانا کە لەماوەی شەڕی غەززەدا، جەنایەتی جەنگی رووی داوە.
ئیهود ئۆلمێرت هەروەها بڕیاری دادگەی نێونەتەوەیی سزای لاهە پەیوەست بە دەرکردنی بڕیاری قۆڵبەستکرانی نەتانیاهو و گالانت، وەزیری جەنگی ئەوکاتی رژیمی زایۆنیستی لە چوارچێوەیەکی یاساییدا، بە شیاو و دروست لێکدایەوە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژیمی زایۆنیستی بەئاماژە بە جەنایەتەکان لە کەناری رۆژاوا، وتی: دەکرێ بڵێم هەر رۆژ جەنایەتێک دژی خەڵکی بێتاوان ئەنجام دەگرێ، خەڵک لە ماڵەکانیان، لە کێڵگەو مەزراکان و لەهەموو شوێنێک دەکەونەبەر دەسڕێژ و تەقە و ئەوەش، نکۆڵی لێ ناکرێ.
ئۆلمێرت وتیشی: هەربۆیە، کردەکانی دەوڵەتی ئینگلیز دژی ئیسرائیلم بەلاوە سەیر نییە.