بەهۆی قەیرانی سووتەمەنی، حەوت ناوەندی دەرمانیی غەززە هەڕەشەی وەستانی چالاکییان لەسەرە
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاکەوتنی پزیشکی غەززە هۆشداریی دا؛ لە ئەنجامی قەیرانی سووتەمەنی لەو ناوچە گەمارۆدراوە، حەوت ناوەندی دەرمانی هەڕەشەی وەستانی چالاکییان لەسەرە.
محەممەد ئەبوو عەفش جەختی کرد؛ نەخۆشخانە مەزنەکانی غەززە لە باشترین حاڵەتدا تەنیا بە نزیک سەتی ٢٠ پتانسێلی پێش شەڕ چالاکیی دەکەن، چونکە کەرت و دامەزراوەی زۆر وێڕان بوون و کەمیی بەرچاوی کەرەستە پزشکییەکان، دەواو دەرمان و هێزی مرۆیی هەروا بەردەوامە. وتیشی؛ ناوەندە دەرمانی و نەخۆشخانە جەماوەری و تایبەتییەکان، دەوری سەرەکی دەبینن لە پاڵپشتیکردنی نەخۆشخانە حکوومییەکان و رۆژانە هەزارن نەخۆش وەردەگرن و راژەکاریی پسپۆری و نەشتەرگەریی ئەنجام دەدەن. بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکیی غەززە هۆشداریی دا، وەستانی چالاکیی هەر ناوەندێکی دەرمانیی دیکە، گوشار لەسەر نەخۆشخانە حکومییەکان زیاد دەکاو دەبێتەهۆی دواکەوتنی نەشتەرگەریی و ڕاژەکارییە پزشکییەکانی دیکەی نەخۆشەکان. ناوبراو هەروەها رایگەیاند؛ قەیرانی سووتەمەنی، جێی مەترسییە بۆسەر چالاکیی ژەنەراتۆرەکان، کەرەستەو کەلوپەلی پزیشکی، تاقیگەکان، ساردکەرەوەکانی ڕاگرتنی دەرمان و ڤەکسین و هەروەها ژوورەکانی نەشتەرگەریی و بەشە سەرەکییەکانی ناوەندە دەرمانییەکان. ئەبوو عەفش داوای لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان کرد، سووتەمەنی بۆ هەموو ناوەندە دەرمانییەکان دەستەبەر بکەن کە دەتوانن راژەکارییەکان لە کەرتی غەززە بخەنەڕوو.