دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان و کەرتی غەزە
ئهیلوول 19, 2026 18:35 Asia/Tehran
سوپای ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەی کەفەرشوبای لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی تۆپخانەیی و تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەروەها ناوچەی وادی زەبقینیشیان کردووەتە ئامانج.
هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکەی ئەلمەنسووری لوبنانیش تەقینەوەیەکی هەژێنەریان ئەنجام داوە. ڕژێمی زایۆنی بە درۆنیش هێرشی کردووەتە سەر باشووری خان یونس و نوسەیرات لە باشووری کەرتی غەززە، درۆنەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەی شێخ ڕزوان لە شاری غەززەیان موشەکباران کرد. لەم پەلامارە ئاسمانییەدا تا ئێستا فەلەستینییەک شەهید بووە و ژمارەیەکیش بریندار بوون. هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەگەلێکی جنین و ڕامەڵا و دەستیان داوەتە تەقەکردن و ڕفاندنی ژمارەیەک لە لاوانی فەلەستینی.
سەرپەیڤ