زۆر بوونی ژماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی کەرتی غەزە لە دەستپێکی شەڕەوە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٩١٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٤ هەزار و ٩٣٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لەو کاتەوەی شەڕ لە غەزە لە٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٩١٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٤ هەزار و ٩٣٥ کەس. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەزە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە سەرجەم بریندارانی وەرگیراو لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزە لە ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٢١ کەس بوون و ژمارەی شەهیدانیش ٣ کەس بووە. ئەم وەزارەتخانەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە لە دەستپێکردنی ئاگربڕەوە لە 18ی ئۆکتۆبەری 2025وە تاوەکو بە ئەمڕۆ، 1393 کەس شەهید بووە و 4822 کەسیش بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە، فرانچێسکا ئالبانیز ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە فەلەستینی داگیرکراودا، بە شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و کوشتوبڕی هەزاران منداڵ لە کەرتی غەززە بە دەستی ڕژێمی زایۆنی، ئەو کردەوانەی شوبهاندە کردەوەکانی نازییەکان لە ڕووداوی هۆلۆکۆستدا. ناوبراو لە ماوەی دوو ساڵی شەڕ لە غەززەدا هەڵوێستگەلێکی ڕاشکاوانەی بۆ پشتیوانی لە فەلەستینییەکان و نەیارەتی لەگەڵ کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی گرتووەتە بەر. ئەم ڕاپۆرتەرەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەر هەڵوێست و ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە داگیرکارییەکانی کەرتی غەزە بەرەوڕووی گوشار و ڕەخنەی تووند بۆتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی حکوومی غەززەیش لە 24ی ئاگوستی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی شەڕ و هێرشەکانەوە بۆ سەر کەرتی غەزە لە ئۆکتۆبەری 2023وە تا ئێستا زیاتر لە 21500 منداڵی شەهید کردووە. ئەم نووسینگەیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند داگیرکەران ئێستاش هەر بەردەوامن لە ڕشتنی خوێنی بێگۆناهان بەتایبەت کوشتنی منداڵان کە ئەم ڕێژە و ئامارە کارەساتبارە پێشاندەری دڕندەیی ئەنجامدەرانی ئەم جەنایەتە پلان بۆداڕێژراوەیە. لە لایەکی دیکەوە میدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە خەلیل حەییە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی ئەم بزووتنەوەیە، لە وتووێژی خۆی لەگەڵ ناوبژیوانان بە ئاماژە بە پێشگرتنی ڕژێمی زایۆنی بە گەیشتنی ئامێرە قورسەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی داروپەردوو و پتەوکردنی باڵەخانەکانی لە سەروبەندی ڕووخان، هەروەها پێشگری بە هاتنەناوەوەی کاروانەکان و گەیشتنی خێوەت و ئیمکاناتی تایبەت بە پاراستنی خەڵکی ئاوارە لە سەرما و باران، کە دەیان هەزار کەسی بەرەوڕووی ڕەوشێکی نائەمن کردووەتەوە و وشداریشیدا سەبارەت بە نالەبارتربوونی قەیرانی مرۆیی بە نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و سۆڵە. سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس هەروەها پەیامگەلێکی نارد بۆ چەند وڵاتێک و لەو پەیامانەدا وشداریدا سەبارەت بە زۆر بوونی پەلامار و تیرۆرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و درێژەدان بە دەستدرێژی و بنپێکردنی مافەکانی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا و بەیتولموقەدەس و ئەو کردەوانەی بە تێکدەر و پووچەڵکەری هەل و دەرفەتەکانی ڕەخساندنی ئارامی و پاوەجێی زانی.