بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446934-بەردەوامیی_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_غەززە_و_لوبنان
ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە بوونەتە گۆڕەپانی هێرشی ئاسمانی، تۆپخانە، تەقە و تەقینەوەی وێرانکەری هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی کە ئەوەش بووە هۆی زاڵبوونی کەشێکی پڕ ترس و تۆقان بە سەر دانیشتوانی کەرتی غەززە.
(last modified 2026-09-22T15:30:39+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2026 17:38 Asia/Tehran
  •  بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و لوبنان

ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە بوونەتە گۆڕەپانی هێرشی ئاسمانی، تۆپخانە، تەقە و تەقینەوەی وێرانکەری هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی کە ئەوەش بووە هۆی زاڵبوونی کەشێکی پڕ ترس و تۆقان بە سەر دانیشتوانی کەرتی غەززە.

 وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ کەس شەهید بوون و ٢٥ کەسیش بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکرانی شەڕی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٩١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٤ هەزار و ٩٧٧ کەس. هەروەها هێرشی تۆپخانەکانی سوپای زایۆنی بۆسەر هەندێک ناوچەی باشووری لوبنان بەردەوامە . تۆپخانەکانی سوپای زایۆنی شارۆچکەکانی کفر تبنیت و ئەلمەنسووری لە باشووری لوبنانیشیان کردە ئامانج.