حەماس: هێرشکردنەسەر زانکۆی غەززە، نموونەی جەنایەتی جەنگییە
بزووتنەوەی حەماس پێی داگرت؛ پەلاماری ئاسمانیی سوپای جەنایەتکاری داگیرکەری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر زانکۆی ئیسلامی لە شاری غەززە، نموونەی ئاشکرای تاوانی جەنگی و درێژەی شەڕی ژینۆسایدە کە زیاتر لە سێ ساڵ درێژەی بووە.
بززوتنەوەی حەماس لە راگەیێندراوێکدا جەختی کرد؛ پەلاماری ئاسمانیی سوپای داگیرکەری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر زانکۆی ئیسلامی لە شاری غەززە، نموونەی ئاشکرای جەنایەتی جەنگی و لەدرێژەی شەڕی ژینۆساید دایە کە زیاتر لە سێ ساڵ درێژەی بووە. رژیمی تاوانکار هەروا درێژە دەدا بە پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربڕ لە غەززەو کوشت و بڕ و بۆردومان پەرە پێ دەداو هەر رۆژ گەڕەکە ئاوەدانەکان، خێوەتی ئاوارەکان و دامەزراوە ناسەربازییەکان بۆردومان دەکات. ئەو رژیمە هەروەها بەئاشکرا هەوڵی نێوەندگران و وڵاتانی گەرەنتیکار و بەڵێنەکانیان پشتگوێ دەخا. لەئاکامی پەلاماری سوپای داگیرکەر بۆسەر زانکۆی ئیسلامیی شاری غەززە سێ کەس شەهیدو چەند کەسیش بریندار بوون.