ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٦٠٩ کەس
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە و ژمارێکی زۆر لەم ناوچانەدا شەهید و بریندار بوونە.
وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاند: لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ١٥ کەس شەهید بوون و ٣٨ کەسیش بریندار. تۆپخانەی سوپای زایۆنی هەروەها لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ناوچەگەلێکی باکوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززەی گوللەباران کرد. لە دەسپێکی دەسدرێژییەکانەوە تا ئێستا ژماری شەهیدان هەڵکشاوە بۆ ٧٤ هەزار و ٦٠٩ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٧٥ هەزار و ٨٧٢ کەس. هێرشەکانی سوپای زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوایش هەر بەرەوامە. هاوکات ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وشداری داوە لەحاند بەردەوامیی پەلامارەکانی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆ سەر ناوچە فەلەستینییەکان و ڕایگەیاندووە کە پەلامارەکانی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا گەیشتۆتە بانترن ئاستی خۆی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا.