فەلەستین
-
ئەشکەنجەی یەخسیرانی فەلستینی لە زیندانی عوفر
تشرینی دووهم 18, 2024 15:44ڕێکخراوی کاروباری یەخسیران و ناوەندی یەخسیرانی فەلەستینی باسی درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی کرد لە زیندانی عوفر دژی زیندانیانی فەلەستینی بۆ وێنە ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونی و بێ وەری بوون لە خوراک و دەرمان .
-
کوژرانی سی چەکداری زایۆنی لە جەبالیا
تشرینی دووهم 18, 2024 15:45بەپێی ڕاپۆری میدیاکان و لە ڕەوتی شەڕ و پێکدادانەکان لە جەبالیا هەڵکەوتوو لەباکوری کەرتی غەززە، سی ئەفسەر و چەکداری زایۆنی کوژران.
-
پەیامی سەرەخۆشیی شەهادەتی محەممەد عەفیف لەلایەن گرووپە فەلەستینیەکانەوە
تشرینی دووهم 18, 2024 11:46جەهادی ئیسلامی، حەماس، لێژنەکانی خۆڕاگری، بەرەی جەماوەری و خەباتکارانی فەلەستینی لە بەیاننامەی جیاجیادا شەهادەتی محەممەد عەفیفیان سەرەخۆشی کردو پێیان داگرت؛ دوژمن ئاگادار بێ و بزانێ دەنگی خۆڕاگریی یان ئەو ترۆرانە، کپ ناکرێ.
-
درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە
تشرینی دووهم 18, 2024 11:16پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە لە ٤٠٩ یەمین رۆژی شەڕیشدا هەر بەردەوامەو بەهۆیەوە، زیاتر لە٧٢کەس لە بەیت لاهیاو ٢٤ کەسیش لە دوو تاوانی کوشت وبڕ لە نوسەیڕات و ئەلبورەیج لە ئاکامی بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکان، شەهید بوون.
-
ئۆپەراسیۆنی دژەزایۆنی لە قودسی داگیرکراو
تشرینی دووهم 17, 2024 17:41میدیا عبرییەکان باسی بریندار بوونی چەن زایۆنییەکان کردەوە لە هەڵمەتێکی کردنەژێرەوە بە پاس کە لە قودسی داگیرکراو ڕوویدا.
-
بۆردومانکرانی ماڵی فەلەستینییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە
تشرینی دووهم 17, 2024 17:41وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی شەش جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.
-
شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهوو نائەمن بووە
تشرینی دووهم 17, 2024 13:00ژێدەرە هەواڵییەکانی ڕژێمی زایۆنی باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی سووکیان کردووە دوابەدوای هاویژرانی دوو گوڵڵەی ڕووناککەرەوە بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین نەتنیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زیۆنی لە شاری قەیساریا.
-
ناوچە ئاوەدانەکانی جەبالیا وێران کران
تشرینی دووهم 17, 2024 13:00فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆردوگای ئەلبەریجیان بۆردومان کرد کە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە هەڵکەوتووە.
-
بەردەوامیی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی نەتانیاهوو
تشرینی دووهم 17, 2024 13:00نەیارانی نەتانیاهوو دوێنێ هەروەک هەفتەکانی ڕابردوو لە تلاڤیڤ ڕژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانیان لە غەززە بوون.
-
دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین: واشینگتۆن بەرپرسی جەنایەتەکانی ئیسراییلە
تشرینی دووهم 16, 2024 19:45وتەبێژی فەرمیی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە ئاماژە بە دەسدرێژییەکانی شارۆچکەنشینانی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان جەختی کرد کە واشینگتۆن بەرپرسی تۆکمە و تەواوی تیرۆریزمی سوپا و شارۆچکەنشینانی زایۆنییە.