حەماس" خۆڕاگری تەنیا ڕێگای گەڕانەوە بۆ وڵات و سەرکەوتنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i438834-حەماس_خۆڕاگری_تەنیا_ڕێگای_گەڕانەوە_بۆ_وڵات_و_سەرکەوتنە
بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد؛ تەنیا ڕێگای ڕزگاربوون لە داگیرکاری و گەیشتن بە ئازادی فەلەستین پاڵپشتی خەڵک لە خۆڕاگرییە.
(last modified 2025-05-15T12:29:44+00:00 )
May 15, 2025 13:30 Asia/Tehran
  • حەماس

بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد؛ تەنیا ڕێگای ڕزگاربوون لە داگیرکاری و گەیشتن بە ئازادی فەلەستین پاڵپشتی خەڵک لە خۆڕاگرییە.

بزووتنەوەی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ٧٧-ەمین ساڵڕۆژی داگیرکرانی فەلەستین لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە جەختی کرد؛ گەلی فەلەستین هەرگیز ڕێگا نادات نەگبەتێکی تازە بە کۆچی زۆرەملێ دووپات بێتەوە. لە بەیاننامەکەی بزووتنەوەی حەماسدا هاتووە ؛ ئەم ساڵڕۆژە لە کاتێکدا گەیشتووە کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا، شەڕێکی ژینۆسایدی دڕندانەی لە غەززە، کەرتی ڕۆژاوا و قودس وەڕێخستووە و جەنایەتگەلێکی تۆقێنەری دژ بە زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە، بەڵام خۆڕاگریی بوێرانە و هەروەها بەرخودانمان هەموو نەخشە و پلانەکانی دوژمنی پووچەڵ کردۆتەوە.