فەلەستین
-
شەهیدبوونی ٦٧ منداڵی فەلەستینی لە ڕاگەیەندرانی ئاگربڕەوە
تشرینی دووهم 22, 2025 14:09وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاندووە کە لەو کاتەوە قۆناغی بەناو ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەست پێبووە، دەیان منداڵی فەلەستینی شەهید و برینداربوونە.
-
ناکۆکیی تووند لە کۆبونەوەیەکی ئەمنی رژێمی زایۆنیدا
تشرینی دووهم 21, 2025 19:24کۆتا کۆبونەوەی کابینەی ئاسایشی رژێمی زایۆنی ناکۆکییەکی تووندی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمه پێشنیاری پێکهێنانی تیمێکی وەزاری کرد کە ئەرکی جێبەجێکردنی قۆناغی دوەمی ڕێککەوتنی ئاگربەسی لە غەززە پێ بسپێردرێت.
-
ڕۆژی جیهانی منداڵان لە ژێر سایەی ئازار و ماتەمینیدا؛ ٢٠ هەزار منداڵی شەهید بەڵگەی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستین
تشرینی دووهم 20, 2025 21:50بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستینی حەماس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی جەنایەتەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایونی شەهید بوون.
-
درێژەی تاوانکاریی رژێمی زایۆنی لە غەززە پاش ئاگربڕ
تشرینی دووهم 19, 2025 17:14سوپای رژێمی زایۆنی جارێکی دیکە، پەلاماری زەوینی، ئاسمانی و دەریایی خۆی دژی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە دەسپێکردۆتەوە.
-
حەماس: بڕیارنامەکەی ئەمریکا لەبارەی غەززە دژ بە مافەکانی فەلەستینە
تشرینی دووهم 19, 2025 09:20بزووتنەوەی فەلەستینیی خۆڕاگری ئیسلامیی (حەماس) کاردانەوەی نیشان دا بە پێشنووسی بڕیارنامەی ئامادەکراو لەلایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە غەززە لە ئەنجومەنی ئاسایشدا و ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارنامەیە لەگەڵ داخوازەکان و مافە سیاسی و مرۆیەکانی گەلی فەلەستین نایەتەوە.
-
نەخۆش و بریندارەکانی غەززە چاوەڕێی مردنن/١٠ هەزار نەخۆش گیانیان لەدەستداوە
تشرینی دووهم 17, 2025 18:12سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، ئاگربەستیش یارمەتی چارەسەرکردنی قەیرانی تەندروستی غەززەی نەدا و ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و برینداری ئەو ناوچەیە مەترسی مردنیان لەسەرە .
-
بەرپرسێکی باڵای جیهادی ئیسلامی: ئیدارە کردنی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە قبوڵ ناکرێت
تشرینی دووهم 17, 2025 15:12جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئیدارە کردنی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە وئامادە بوونی هێزێکی نێودەوڵەتی لەو ناوچە وەک جێنشیینێک بۆ داگیرکەریی قبوڵکراو نییە.
-
پێداگریی حەماس لە سەر پێویستیی هەڵوێستنواندنی کۆمکاری عەرەب لەبارەی غەززەوە
تشرینی دووهم 17, 2025 08:42وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس خوازیاری ئەوە بوو کە کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەبارەی کارەساتەکانی غەززە کاردانەوە و هەڵوێستی ڕوون و بەبڕشتانەیان هەبێ.
-
ژماری شەهیدانی غەززە هەڵکشا بۆ ٦٩٤٨٣ کەس
تشرینی دووهم 16, 2025 18:06لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا، تەرمی ١٧ شەهید و هەروەها سێ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە کە لەم هەژمارە ١٥ تەرم لە ژێر داروپەردوی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێنرابوونە دەرەوە.
-
نوقم بوونی خێوەتی پەنابەرانی فەلەستینی لە ئاودا دوای بارانبارین
تشرینی دووهم 15, 2025 17:38ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بە هۆی بارانبارینی ئەم دواییە سەدان خێوەت و پەناگەی کاتیی پەنابەرانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ژێرئاو کەوتووە و هەزاران خێزان لە کەشوهەوایەکی زۆر سەختدا ژیان دەکەن .