فەلەستین
-
رەخنەی حەماس لە هەڵوێستی لاوازی وڵاتانی عەرەبی لەهەمبەر تاوانکارییەکانی ئیسرائیل
تشرینی دووهم 25, 2024 05:50سامی ئەبووزوهری ئەندامی پلەبەرزی بزووتنەوەی حەماس وتی: دوژمنی زایۆنی بۆ چوارسەدو پانزەهەمین رۆژی بەدوای یەکدا، درێژە دەدا بە ژینۆسایدی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەو هاوکات لەگەڵ ئەو ژینۆسایدە لە غەززە، هەڵوێستی لاواز و بێهواکەری وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیش بەردەوامە.
-
تێکشکێندرانی شۆڤڵێک و ترۆمبیلێکی زرێپۆشی ئیسرائیلی
تشرینی دووهم 25, 2024 08:20گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس لە درێژەی هەڵمەتەکانی لە شاری رەفەح هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە، چەکئامێر و بنکەو بارەگای چەکدارانی سوپای ترۆری بەئامانج گرت کەبەهۆیەوە، ترۆمبیلێکی زرێپۆش و شۆڤڵێکی سەربازیی ئیسرائیلی لەباکوری شاری ڕەفەح پێکا.
-
هەککرانی گەورەترین کۆمپانیای فۆرماڵێتە
تشرینی دووهم 24, 2024 19:05گرووپی سایبێریی حەنزەلە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گەورەترین و تۆقێنەرترین کۆمپانیای فۆرماڵیتەی یەکەی ٨٢٠٠ی ڕژێمی زایۆنی بە ناوی سیلیکام هەک کردووە و دەستی گرتووە بە سەر هەر هەموو چل ترابایت دەیتا و زانیارییە واوەنهێنییە لەوان هەموو ئیمێڵ، نامەکان، بەڵگە ئیداری و دراوییەکان، بەڵگەکانی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان، پێوەندییەکان و هەموو شتێکیان و هەر هەمووی سڕیوەتەوە.
-
بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززە
تشرینی دووهم 24, 2024 19:04جەنایەتی ژینۆسایدکردنی خەڵکی بێدەرەتانی غەززە بە دەستی داگیرکەرانی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە پێی نایە ٤١٥ـەهەمین ڕۆژی خۆی.
-
سەرۆکی نەخۆشخانەی غەززە بریندار بوو
تشرینی دووهم 24, 2024 11:55لە ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر نەخۆشخانەی «کەمال عدوان»ی شاری غەززە دکتۆر «حیسام ئەبو سەفیە»ی سەرۆکی ئەم نەخۆشخانەیە بریندار بوو.
-
ژینۆساید لە چوارسەد و چواردەیەمین ڕۆژدا؛ وشدار لەحاند پەککەوتنی نەخۆشخانەکانی غەززە
تشرینی دووهم 23, 2024 18:20لە چوارسەد و چواردەیەمین ڕۆژی ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە سوپای تیرۆر درێژەی دا بە پەلامارە دڕندانەکانی دژ بە فەلەستینییەکان و پەلامارەکانی بۆ سەر ناوەندە دەرمانییەکانی غەززەیشی تووندتر کردەوە.
-
بڕیارەکەی دادگای لاهە تاقیکردنەوەیەک بۆ ڕۆژئاوایە
تشرینی دووهم 23, 2024 13:26مستەفا بەرغووسی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی دەستپێشخەری نیشتمانی فەلەستین، جێبەجێکردنی حوکمی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهە لە دژی ناتانیاهۆ و گالانتی بە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ ئەو ڕۆژئاواییانەی کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، زانی
-
بەردەوامبوونی جەنایەتەکان لە غەززە هاوکات لەگەڵ دەرکرانی بڕیاری گرتنی نتانیاهو وگالانت
تشرینی دووهم 22, 2024 19:18لە ٤١٣ـەهەمین ڕۆژی شەڕ و ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە غەززە، لە کاتێکدا کە کەشی زاڵ بە سەر ئەم شەڕە، کەوتۆتە بن کاریگەریی بڕیارەکەی دادگەی لاهە سەبارەت بە گرتنی نەتانیاهوو و گالانت؛ سوپای داگیرکەر یەک ئان وساتیش دەس هەڵناگرێ لە جەنایەتەکانی لە غەززە و ئەمڕۆیش زایۆنییەکان بە بۆردومان کردنی نەخۆشخانەکانی کەماڵ عدوان و ئەلعەودە و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە، هەژدە فەلەستینیی دیکەیان شەهید کرد.
-
شەهیدبوونی ١٨ کەس لە غەززە لە ماوەی چەن کاتژمێری ڕابردوودا
تشرینی دووهم 22, 2024 12:37کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا؛ لە ئانوساتەکانی بەرەبەیاندا و لە پەلامارەکانی سوپای تیرۆر، ١٨ کەس لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە شەهید بوون.
-
حەماس: داگیرکەران لایەنگری دزەکانی غەززەن
تشرینی دووهم 21, 2024 19:03خەلیل ئەلحەییە یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر داکۆکی دەکات لە دز و چەتەکان و ئەو هەوڵانەی دەدرێ بۆ دزینی یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ کەرتی غەززە.