بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززە
جەنایەتی ژینۆسایدکردنی خەڵکی بێدەرەتانی غەززە بە دەستی داگیرکەرانی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە پێی نایە ٤١٥ـەهەمین ڕۆژی خۆی.
جەنایەتە دڕندانەکانی ئەم داگیرکەرانە دژ بە ژن و منداڵی فەلەستینی لەم ناوچەیە هەر بەردەوامە و بۆردومانکردنی ماڵی خەڵکی مەدەنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم کەرتە هەموو ڕۆژێ ئەنجام دەبێ. هێزی داگیرکەر نەخۆشخانەی "کمال العدوان"ـیان لە بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە «حسام ابوصفیه» سەرۆکی نەخۆشخانەکە کە سەرباری هەڕەشە و پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسراییل نەیارەتی کردبوو لەگەڵ چۆڵکردنی ئەم ناوەندە دەرمانییە، بریندار بوو و تانکییە سەرەکییەکی دابینکەری سووتەمەنیی ئەم نەخۆشخانەیەش زەبری قورسی لێکەوت. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند؛ پەلامارەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوونی ٣٥ کەس و بریندار بوونی ٩٤ کەسی دیکەی بەدواوە بووە. ٤٤ هەزار و ٢١١ کەس لە دەسپێکی ژینۆساید لە غەززە شەهید بوون و ١٠٤ هەزار و ٥٦٧ کەسیش بریندار بوونە.