فەلەستین
-
خالید مەشعەل: ئیسرائیل لەهەوڵی کۆچ پێکردنی زۆرەملێ بە خەڵکی لێواری رۆژاوا بۆ ئوردونە
تشرینی یهکهم 10, 2024 09:13خالید مەشعەل، ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەلەستین، دوێشەو چوارشەمەم وشداریی دا: ئیسرائیل تێدەکۆشێ بەملوێنان کەس لە خەڵکی فەلەستین ناچار بکا لە لێواری رۆژاوا بەرەو ئوردون کۆچ بکەن.
-
فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ڕاگیرانی فرۆشتنی چەکەمەنی بە رژیمی ئیسرائیل بوو
تشرینی یهکهم 10, 2024 10:16ڕیاز مەنسور، نوێنەری دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە خوازیاری ڕاگیرانی فرۆشتنی چەکەمەنی بە رژیمی ئیسرائیل بوو.
-
حەماس: چۆڵکردنی نەخۆشخانەکان بە مانای کوشتنی هەزاران نەخۆش و بریندارە
تشرینی یهکهم 10, 2024 08:39بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە زۆرکردن لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکان بۆ چۆڵکردنی ئەم ناوەندە دەرمانییانە بە مانای ئیعدام کردن و بە ئەنقەست کوشتنی هەزاران نەخۆش و بریندارە.
-
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە: گیانی دەیان نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە لە مەترسیدایە
تشرینی یهکهم 10, 2024 07:46بەرپرسی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە گیانی دەیان نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە لەبەر گەمارۆی ڕژێمی زایۆنی لە مەترسیدایە.
-
بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە و زۆر بوونی ژماری شەهیدان
تشرینی یهکهم 10, 2024 07:36وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ چوارشەممە لە تازەترین ئاماری خۆیدا باسی شەهید بوونی ٤٢ هەزار و ١٠ شاروومەندی فەلەستینی لە شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززەی کرد.
-
حەماس : دەر کردنی سەرۆکانی حەماس بۆ دەرەوەی فەلەستین خەون و خەیاڵە
تشرینی یهکهم 09, 2024 11:24عزت ئەلڕەشق ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس جەختی کرد کە دەرکردنی سەرۆکانی حەماس لە فەلەستین خەون و خەیاڵە .
-
درێژەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی لە غەزە و کەرتی ڕۆژئاوایی
تشرینی یهکهم 09, 2024 11:01سەرچاوە هەواڵدەریەکانی فەلەستین ڕایانگەیاندووە کە 9 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە کەرتی غەزە لە بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی شەهید بوونە
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤١ هەزار و ٩٦٥ کەس
تشرینی یهکهم 08, 2024 20:35وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤١ هەزار و ٩٦٥ کەس.
-
هۆکاری بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە زمانی ئەندامی باڵای حەماسەوە
تشرینی یهکهم 08, 2024 10:26"ئوسامە حەمدان" ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم وتی: گرینگترین هۆکار بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتەمی ئۆکتۆبەر، ئەو پلانەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سڕینەوەی دۆزی فەلەستین بوو کە جێبەجێکرانی بە دەسەڵات گرتنەدەستی "بنیامین نەتانیاهوو" دەست پێببوو.
-
باهۆزی ئەقسا مزگێنی بەخشی لەناوچوونی ئیسرائیلە
تشرینی یهکهم 08, 2024 10:19بە تێپەڕینی ساڵێک بەسەر شەڕی غەززەو هەڵمەتی حەماس لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەر بە "باهۆزی ئەقسا"وە، ڕاپۆر و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەپێچەوانەی بانگەشەکانی رژیمی زایۆنیستی، حەماس هەروا هێز و توانای پراکتیکیی خۆی پاراستووە.