ته‌مووز 08, 2022 00:25 Asia/Tehran
  • گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراوو عەرەبستان ڕووبەڕووی ڕەخنەو توانج بووەوە

گەشتەکەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین و عەرەبستانی سەعودی ڕووبەڕووی ڕەخنەو توانجی زۆر بووەتەوە، بەڵام ڕەنگە زۆربەی ڕەخنەکان لە بەر ھاوکات بوونی ئەم گەشتە لەگەڵ ڕۆژانی حەجج بێت کە دیارە ھەڵبژاردنی ئاوا کاتێک بۆ ئەم گەشتە ناتوانێ یبە ھەڵکەوت بێت.

ئەو چوارچێوەیەی کە گەڵاڵەڕێژو کارگێڕانی خولی تازەی ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی نێوان ڕژێمی زایونی و بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی ناوچەکە ھەڵیانبژاردووە ئەمەیە کە ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەم بوارەدا ئەنجام دەگرن، وەک ڕێککەوتننامەی ئیبراھیمی ناودێربکرێن. ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرلە دەستپێکی خولی تازە بڕیار بوو بە پێی گەڵاڵە پەسەند کراوەکەی سەرکردە عەرەبەکان، ھەرچەشنە ئاسایی کردنەوەیەکی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پێکھاتنی دەوڵەتی فەلەستین بە پێتەختایەتیی بەیتولموقەددەس و چوونەدەرڕەوەی ئیسرائیل لە سەرزەوییە عەرەبییەکانی دیکەی لێ بکەوێتەوە بە گوێرەی بڕیارنامەکانی 242 و 338 ئەنجومەنی ئاسایشت. کەچی ئیسرائیل نەک ھەر لەم بوارەدا پێملی مەرجی عەرەبەکان نەبوو بەڵکو سەرزەوینی داگیرکراوی جۆلانیشی خستەسەر ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر ڕکێفی خۆی. سەرباری ئەمەش بۆ ئەوەی کە خولی تازەی سازان و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان ڕەوایەتی و دڵخوازبوون پەیدا بکات لە دەستەواژەی «ڕێککەوتنە ئیبراھیمییەکان» کەڵک وەرگیرا کە بەشکو بیروڕای گشتیی جیھانی عەڕەب و ئیسلامی پێ چەواشەو پێملی دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونییان بکەن.

ئینجا یەکێک لەو تەڵەکەو چەواشەکارییانەش ھاوکات کردنی گەشتەکەی «جۆ بایدێن» بۆ ئیسرائیل و عەرەبستان لەگەڵ ڕۆژانی حەججە ھەتا لەم ڕێگایەوە وەک درێژەی ڕێککەوتنە ئیبراھیمییەکان لە قەڵەمی بدەن و بانگەوازی بۆ بکەن. لەگەڵ ئەمەش دا وادیارە ئەم فێڵە خەریکە دەرەنجامی پێچەوانەی لێ دەکەوێتەوە، چونکو بە ئاشکرا خەریکە ئاھەنگی پیرۆزی حەجج بۆ ئامانجێکی سیاسی دەقۆزرێتەوە کە بە گوێرەیەوە ڕژێمی زایونی بەنیازە مۆرکی پەسەند کردن بە ڕەخسانی ھەلی پێکھاتنی دەوڵەتێکی فەلەستینییەوە بنێت ئەویش بە دەستی ئەو تاقمە لە دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامییەکان کە تازە ھاتوونەتە ڕیزیانەوەو لەم ناوەدا ئەمریکاو. دەوڵەتی بایدێنیش بە تەمایە دەستی بە نەوتی عەرەبستان و داھاتەکانی بگات بۆ بەرنگار بوونەوەی ئاڵنگارییەکانی سەرچاوەگرتوو لە شەڕی ئۆکرانیا.

سەرپەیڤ