تشرینی یه‌که‌م 22, 2024 20:56 Asia/Tehran
  • سەفەری ناوچەیی وەزیری دەرەوەی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر ئامانجی ئەم سەفەرانەی وەستانی تاوانکاری زایۆنیستەکان لە ناوچە ڕاگەیاندبوو.

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی وتووێژەکانی دا لە کوێت لەگەڵ عەبدوڵڵا عەلی یەحیا وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیداری کرد و سەبارەت بە گۆڕاانکارییەکانی ناوچە بەتایبەتی پێویستیی وەستانی تاوانکارییەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان وتووێژی کرد.

 وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەگەڵ وەلیعەهدی کوێت شێخ سەباح خالد حەمەد سەباج دیدار و وتووێژی کردووە.

عەراقچی لەم چاوپێکەوتنەدا وتوویەتی پاراستنی هێوری ناوچە لە بەرامبەر شەڕخوازییە کانی ڕژێمی داگیرکەر، بەرپرسایەتی هاوبەشی هەموومانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەم چاوپێکەوتنەدا پەیامی نووسراوە مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانی پێشکەشی میری کوێت کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەر لە سەفەر بۆ کوێت ڕۆژی ڕابردوو سەردانی بەحرەینی کرد بوو. ناوبراو لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شای بەحرەین لەسەر پێویستیی هاوکاری زۆرتری هەموو وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی وڵاتانی ناوچە بەمەبەستی گوشار خستنەسەر لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناچارکردنی ئەم ڕژێمە بە کۆتاییدان بە شەڕخوازییەکانی، پێداگری کرد.

عەراقچی هەروەها ڕەوشی مرۆیی لە غەززە و لوبنانی دڵتەزێن وەسف کرد و بە ئاماژەدان بەهەوڵی بەئەنقەستی ڕژێمی داگیرکەر بۆ پێشگرتن بە نێردرانی خۆراک و دەرمان بۆ غەززە و لوبنان، ئەم سیاسەتەی بەشێک لە گەڵاڵەی ڕەگەز کوژی ڕژێمی زایۆنیستی وەسف کرد و لەسەر گرینگایەتی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی بۆ دانی یارمەتی مرۆییانە بە خەڵکی غەززە و لوبنان، پێداگری کرد.

 سەید عەباس عەراقچی لە درێژەی وتووێژەکانی دیپلوماتیکی لە کوێت لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی دا بە ئامادەبوونی ژومارێک لە پەیامنێران بەشداری کرد.

لەم پرێس کۆنفرانسە دا بەڕاگەیاندنی ئەمەی داکۆکی لە ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ئەورووپی بووەتە هۆی درێژەی تاوانکاری زایۆنیستەکان وتی: زایۆنیستەکان بە دوای شەڕەوەن و ئێمە دەبێ پێشی پێ بگرین.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەسەر توانایی وڵاتانی ناوچە بۆ هەوڵی هاوبەش و پێشگیری کردن لە کارەسات لە ناوچە پێداگری کرد و وتی: ئێران خوازیاری شەڕ لە ناوچە نییە گەرچی بۆ شەڕ ئامادەیە و بۆ هەر سناریویەک، توانایی بەرەنگار بوونەوەمان هەیە.

لە پەیام بۆ وڵاتانی ناوچە پێداگری کراوە دەبێ پەلاماری زایۆنیستەکان بوەستێ و ئێران سیاسەتی دراوسێتی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە درێژە پێ دەدات.

عەراقچی پێداگری کرد پەلاماری زایۆنیستەکان بە هەر شێوەیەک کە بێت هەر بەو شێوەیەش وڵامی دەدەینەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد زیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەینیش بەجیا دیداری کرد و لەم چاوپێکەوتنە دا دوولایەن سەبارەت بە ڕەوشی ئاسایشی ناوچە و چۆنیەتی بەرەنگار بوونەوەی مەترسییەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ماوەیەکی کورت دا سەفەری لوبنان سوریا عەرەبستان قەتەر عێراق و عومان و ئوردون و میسر و تورکیاشی کردووە و لەم سەفەرانە وتووێژ لەسەر دامەزرانی ئاشتی لە غەززە و لوبنان پێ وشوێن گیراوە.

 

سەرپەیڤ