ڕەمەزان لە مەراکێش: لە ئاژێری سووری بەرلە بانگ هەتا جێژنی ئەوکەسانەی بۆیەکەم جار بەڕۆژوو ئەبن
مانگی ڕەمەزان لە وڵاتی مەغریب ، هەروەک وڵاتانی عەرەبی ، زۆر بەشکۆیە وهاوڕێ لەگەڵ جێژن و شادمانی بەڕێوە ئەچێت.
مەغربیەکان لە مانگی ڕەجەب و شەعبان خۆیان بۆ پێشوازی کردن لە مانگی ڕەمەزان لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی ،مەعنەوی وئابووری ئامادە ئەکەن . ئامادە کردنی لیباسی سوننەتی جوان، خاوین کردنەوەی مزگەوتەکان ، ئامادە کردنی خۆاردەمەنیە تایبەتیەکانی مانگی ڕەمەزان لە وان " سلووشباکیە" و بەرزبوونەوەی ئاستی چالاکیەکانی کۆمەڵگە کانی خێرخوازی شەش داب ونەریتی تایبەتی خەڵکی مەغریب بۆ پێشوازی کردن لە مانگی پیرۆز ومۆبارەکی ڕەمەزانە . ژنانی مەغریبی دەوری ڕەنگامە وباشیان لە بواری پێشوازی کردن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ناو بنەماڵەکانیان ئەگیڕن .
شارومەندانی ئەم وڵاتە بەرلە دەستپێبوونی مانگی ڕەمەزان دەس ئەکەن بە خاوینکردنەوەی مزگەوتە جۆربەجۆرەکان بۆ پێشوازی کردن لە مانگی میوانی خودا. سەرباری ئەوە خەڵکی مەغریب لە بڕیک لە مزگەوتەکان دەست ئەدەن بە ڕەنگ کردنی دیوارەکانی مزگەوت وڕازاندنەوەیان وجاروباریش کڕینی فەڕشی تازە.