دان پێیدانانی زایۆنییەکان بە شەوێکی زۆر دژوار لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران
مێدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی زیاد بوونی ژوماری کوژراوان و بریندارانی پەلامارەکانی مووشەکی ئێران بۆ سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان لە چەن کاتژمێری ڕابردوو دا بۆ 204 کەس ڕاگەیاند.
مێدیاکانی ڕژێمی زایونی باسیان کرد لە بەرز بوونەوەی هەژماری کوژراوانی پەلاماری مووشکی ئێران بۆ سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان بۆ چوار کەس . لەو پەلامارانەدا لانیکەم 200 زایونی بریندار بوونە . کاناڵی دوازدەی تەلەفیزیونی زایونی ڕایگەیاند کە لە کاتی دەسپێکی پەلامارەکانی بە مووشەکیی ئێران لە کاتژمێر 21 شەوی هەینی بە کاتی خۆجێیی 200 مووشەکی بالستیک بەرەو سەرزەوییە داگیرکراوەکان هاوێژراون .
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، لە شەپۆلی یەکەمی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، سێ شاروچکە نشینی زایونی کوژراون و لانیکەم ١٧٢ کەسیش برینداربوون.
وتەبێژی نەخۆشخانەی ڤۆڵفسۆنی تەلئەبیب ڕایگەیاند، دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئەو شارە، ٢١ بریندار لە نەخۆشخانە خەوێندراون. هەروەها نەخۆشخانەی ئیخیلۆڤیش باسی لەوە کردووە کە ٥٢ بریندار لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لەو نەخوشخانەیە خەوێندراون. بەپێی هەواڵی میدیا عیبریەکان، لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە شارۆچکەی ڕیشۆن لێتسیون لە باشووری تەلئەبیب سێ کەس کوژراون.
سەرۆکی شارەوانی ڕیشۆن لێتسیون هەروەها سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو وێرانکارییە بەرفراوانە کە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە هاتۆتە ئاراوە و وتی کە پێشتر وێرانکارییەکی لەو شێوەیەی نەبینیوە.
وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها دانی بەوەدانا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژیم نەیتوانیوە بەتەواوی ڕێگری لە هێرشەکە بکات و تەنیا ڕێگری لە بەشێک لە مووشەکەکان کردووە. هەروەها میدیا ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە کردووە کە لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب لانیکەم شەش باڵەخانە بە تەواوی وێران بوون. پەیامنێری ئەلمەیادین هەرو لە دوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی "پاتریۆت" و "هایتز" گەیشتوونەتە ئامانجە مەبەستەکانیان لە ناوچە داگیرکراوەکان.
ئاژانسی تاس هەروەها بڵاویکردەوە، زیاتر لە 150 خاڵ لە ئیسرائیل، لەوانەش بنکە ئاسمانییە هەستیارەکان و ناوچە گرنگەکانی شار، بە مووشەکەکانی ئێران پێکراون . دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایونی ، یایئر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم ڕایگەیاند کە شەوێکی سەخت و دژوار بوو بۆ "ئیسرائیل". هەروەها "مایک هاکابی" باڵیۆزی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکان، لە کاردانەوە بە هێرشە مووشەکییە قورسەکانی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب وتی: شەوێکی سەخت بوو لە ئیسرائیل و ناچار بووم لە ماوەی شەودا پێنج جار بچمە پەناگە.