ئه‌یلوول 29, 2017 18:16 Asia/Tehran
  • حوکمی لە سێدارە دان بۆ ئەحمەد ئەلئەسیر بە تاوانی کوشتنی هێزەکانی سوپای لوبنان

دەزگەی دادەڤانی لوبنان دوای دوو ساڵی لیکۆڵینەوە، " ئەحمەدئەلئەسیر" یان بە تاوانی پێکهێنانی گرووپی ترۆریستی و پەلاماردانی بنکەکانی سوپا و کوشتن و بریندار کردنی دەیان سەربازی، بە لەسێدارەدان مەحکووم کرد.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلعالەم، دەزگەی دادەڤانی لوبنان دوای راگەیاندنی حوکمی لە سیدارە دان بۆ ئەلئەسیر، چەند کەس  لە هاورێانیی ئەویشی بە زیندان مەحکووم کرد کە لە وێنەی ئەوان  "فەزل شاکر" ە کە بە پانزدە ساڵ زیندان مەحکووم کراوە .؛ ئەلئەسیر  ڕێنموونیی گرووپیکی ترۆریستی لە سەیدا دا لە  ئەستۆ بووە لە باشووری لوبنان دا کە هاوڕێ ژمارێک لە لاگرانیی لە دۆسییەی شەڕی عەبرا لە سەیدا لە باشووری لوبنان قۆڵبەستکران.

 لە پەلاماری ئەو تاقمی ترۆریستییە بۆ سەر بنکە و خالەکانی پشکنینی سەربازی  سەر  بەسوپای  لوبنان  لە عەبرا لە ژوئیەی  ساڵی ٢٠١٣  دەیان کەس لە هێزەکانی سوپا و ئەفسەرانی لوبنانی کوژران و برینداربوون. ئەلئەسیر هەروەها لە وێنەی دەمارگرژترین نەیارانی خۆڕاگری ئیسلامی و حیزبوڵڵا لە لوبنان دەهاتە ئەژمار و ناوی دەرچوو بوو لەمەڕ هەڵایساندنی ئاگری فیتنە و ڕق و کینەکانی ئایینی .