تەقینەوەی بۆمب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان
ئهیلوول 30, 2017 12:02 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی دەنگ و باس، باسیان لە تەقینەوەی بۆمب کردووە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شین هۆڤا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە بازارێک لە ناوچەی جەمال ئاقا لە ستانی کاپیسا، لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، هەشت کەسی سیڤیلی ئەفغانستانی بریندار بوون . دۆینێ هەینیش بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە ناوچەی قەڵای فەتحۆڵڵا لە شاری کابۆڵ هەشت کەس کوژران و ٣٣ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
کابۆڵ لە مانگەکانی ئەمدواییە ، شایەتی چەندین پەلاماری ترۆریستی و تەقینەوە بووە کە بەهۆیەوە تا بە ئێستا سەدان کەس کوژراون و یان بریندار بوون . تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسایەتیی زۆرتریی ئەو پەلامارە ترۆریستییانە وهەر وەها تەقینەوەکانی گرتۆتە ئەستۆوە .