کوژرانیی ١٨ بەکرێگیراوی سەعوودی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i312439-کوژرانیی_١٨_بەکرێگیراوی_سەعوودی_لە_ناوچە_جۆربەجۆرەکانی_یەمەن
لە تەقە و پێکدادانیی ناو بەناوی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ستانەکانی مەریب( ناوەند) ، تەعیز و زالێع لە (باشوور) ی ئەو وڵاتە ١٨ کەس لە بەکرێگیراوانی دەستدرێژکاری سەعوودی کوژراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 12:39 Asia/Tehran
  • کوژرانیی ١٨ بەکرێگیراوی سەعوودی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن

لە تەقە و پێکدادانیی ناو بەناوی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ستانەکانی مەریب( ناوەند) ، تەعیز و زالێع لە (باشوور) ی ئەو وڵاتە ١٨ کەس لە بەکرێگیراوانی دەستدرێژکاری سەعوودی کوژراون .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی کەنالی دەنگ وباسی ئەلعالەم بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی؛ هەشت کەس لە بەکریگیراوانی دەستدرێژکار لە ناوچەگەلێک لە شاری سەرواح لە دوو کەسی تر لە بەرزاییەکانی " ئەلشەبەکە" لە ستانی زالێع دا کوژراون . بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە پێنج کەسی دیکە لە بەکرێگیراوانیش لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی تەعیز و سێ کەس لە ناوچەی " مەریس" لە ستانی زلێع  کوژراون.

لە لایەکی ترەوە فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی ئەمریکایی شارستانی حەریب ئەلقەرامش یان لە ستانی مەرێب لە یەمەن دا بۆمباران کردووە . هاوکاتیش فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی ئەمریکایی ناوچەی مەدهون یان لە شارستانی نەهەم لە ستانی سەنعا(پێتەختی یەمەن) بۆمباران کردووە .

 هاوکاتیش فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارە سەعوودیی ئەمریکاییەکان ناوچەی ئەلمەدهون یان لە شارستانی نەهەم لە ستانی سەنعا (پێتەختی یەمەن)  بۆمباران کردوە . عەرەبستان بە لاگریی ئەمریکاوە لە مارچی ٢٠١٥ پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی داوەتە بەر گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی . شەڕهەڵایساندنەکانی عەرەبستان بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .